لە چوارچێوەی پشتیوانیەکانی گەلی باشوری کوردستان بەشێکی زۆری وتاری هەینی لە سەرجەم مزگەوتەکانی باشوری کوردستان تایبەت کرابوو بە بابەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، لە پارکی ئازادی شار سلێمانیش نویژی هەینی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدرا، مامۆستا مەلا سامان سەنگاوی وتارێکی پێشکەش کرد.
سەنگاوی لە وتارکەی وتی: هەموو دونیا و وڵاتان ئاینی ئیسلامیان خستووەتە خزمەتی خۆیان، بەڵام تەنها کورد ئاینی وەکو خۆی وەرگرتوەو جێ بەجێدەکات، سەرەڕای ئەوەش دەوڵەتی تورکی داگیرکەرلە سەرناوی ئاین گەلەکەمان بۆردمان دەکەن منداڵەکان دەکوژن.
هەرەها لە بەشیک لە وتارەکەی مەلا سامان وتی ئێمە بە بەڵگەی قورئان وحەدیس فتوادەدەین هەرکەسێک بەرگری لە خۆی بکات ئەگەر بکوژری شەهیدە، ئەگەر دووژمنیش بکوژن خەزایە وجیهادە.
بۆیە داوا دەکەم لە هەموو تاکێکی کورد بەتایبەتی لە گەنجان دەست لە هێزی داگیر کەری تورکیا مەپارێزن بیان کووژن جیهادە، ئەگەر لەسەر وڵاتی خۆشتان بکوژرین شەهیدن.
لە دوای وتاری نوێژی کوردانی موسۆڵمان، زەردەشتیەکانی کوردستانێش لەسەرشێوازی ئاینی خۆیان نویژیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کرد .
ک-ش