هێرش و تەقینەوە لە داقوق

لە ناوچەی داقوق لە کەرکوک تەقینەوەیەک روویدا و ٢ ئەندمى حەشدى شەعبی کوژران و هێرشیش کرایە سەر مالی ئیدریس حەجی بەرپرسی رێکخستنى یەکێتى لە داقوق.

شەوی رابردوو کاتژمێر ٢١:٥٥ لە نزیک گۆڕستانى زەینەل عابدین و لە کاتى تێپەڕبوونی چەکدارەکانى حەشدی شەعبی دا تەقینەوەیەک روویدا و لە تەقینەوەکەدا ٢ ئەندامى حەشدی شەعبی کوژران.

هێرشکرایە سەر ماڵی بەرپرسێکى یەکێتى

هەروەها شەوی  رابردوو لەلایەن کەسانێکەوە بۆمب هەڵدراوەتە ماڵی ئیدریس حەجی بەرپرسی رێکخستنى یەکێتى لە داقوق.

ئەو هێرشە هیچ زیانێکى مرۆیى نەبووە و تەنها زیانى ماددیى لێکەوتووەتەوە.

ر.م