هێرشکرایە سەر ماڵی بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو
گروپێک چەکدار بە چەکی قورس ھێرشیان کردە سەر ماڵی عەمید حوسێن عەلی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی خورماتوو.
گروپێک چەکدار بە چەکی قورس ھێرشیان کردە سەر ماڵی عەمید حوسێن عەلی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی خورماتوو.
عەمید حسین عەلی بەڕێوبەری پۆلیسی خورماتوو بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانمان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان کەسێکیان دەستگیرکرد، گروپێکی چەکدار درەنگانێکی شەوی رابردوو بە چەکی قورسی وەک ئاربیجی و ڕوومانە هێرشیان کردە سەر ماڵەکەم و لە ئەنجامدا شەڕ و ڕووبە بوونەوە ڕویداوە.
لەو هێرشەدا دایک و خوشکێکى بەڕێوەبەری پۆلیس خورماتوو برینداربوون و رەوانەى نەخۆشخانە کراون. دواى چەند خولەک بەرەنگاربوونەوە ئەو چەکدارانە هەڵهاتوون.
ئەو ھێرشە دوای ئەوە هاتووە، پۆلیسی خورماتوو بە سەرپەرشتی عەمید حوسێن عەلی ھەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستپێکردووە، کە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن و لە ئەنجامدا کەسێکیان بە ناوی (ح.ئ)، کە بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکان بووە دەستگیر کردووە. هاوکات ئەو کەسە ئەندامی گروپی چەکداری حەشدی تورکمانی بە ناو (عەسائیب ئەهلی حەق)دا.
ر.م