هێرشی ئاسمانی بۆسەر برادۆست

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا هەرێم-ی برادۆست-ی باشووری کوردستان بۆردمان دەکەن.

بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە سەرچاوە هەرێمییەکان دەستمان کەوتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دوێنێ شەو لێلیکان، گۆرەشان، ناومێرگان، دەوروبەری خواکورک و ناوچەی چیای دێڵ و گلی ڕەشیان بۆردمان کردووە.

باس لەوە دەکریت کە ئەو بۆردمانانە زیانێکی زۆری گەیاندووەتە باخ و زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە.

ک-ش