هێرشی داعش بۆ سەر شارۆچکەی مەخمور

چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر بەزگەیەکی شارۆچکەی مەخمور و کوژراو و بریندار هەیە

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فیدراڵیی لە شارۆچکەی مەخمور-ی سەر بە شاری موسڵ، کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر بازگەی قۆشنە، کە دەکەوێتە نێوان شارۆچکەی مەخمور و شارەدێی باقرت.

سەرچاوەکە ڕوونیکردەوە"داعش بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو تەقیەنوەیەکی خۆکوکوژیی لە بازگەکە کردووە و دواتر دەستی بە شەر کردووە".

ڕاشیگەیاند: کوژراو و بریندار لە هەردوولا هەیە و هێزێکی زۆری سوپای عیراق بەرەو بازگەکە ڕۆیشتوون.

بازگەی گوندی قۆشنە نزیکەی سێ کیلۆمەتر لەسەنتەری شارۆچکەی مەخمور دوورە.

لە ١٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو هێزە کوردییەکان مەخموریان چۆڵکرد و شارۆچکەکە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی عێراق.