دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوای قۆناغی داگیرکردنی عەفرین، چەندین هەرێمی تری لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا داگیر کرد، لە ناوچە داگیرکراوەکانیش تاوانی نائەخلاقی و دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات و هاوڵاتیان لە سەر زێدی خۆیان بە زۆرەملێ کۆچبەر دەکات.
رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە کانتۆنی شەهبا، لە کەمپی سەردەم گرد بوونەوە و هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.
لە چالاکیەکەدا راگەیێنراوێک بڵاو کرایەوە و تێیدا جەخت کرایەوە کە بە هۆی جەنگی ١٠ ساڵەی سوریا، خەڵک رووبەرووی تەنگەتاویەکی گەورەی ئابوری بووەتەوە. هاوکات تیشک خرایە سەر تاوانەکان دەوڵەتی تورک کە لە عەفرین ئەنجامی دەدات و باس لەوەش کرا، سوپای داگیرکەر تاوانی نائەخلاقی و دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.
لە راگەیێنراوەکەدا هاوکات بانگەوازیەک ئاڕاستەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کرا کە بۆ کۆتاییهاتنی تاوان و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک ئەرکی سەرشانیان جێبەجێ بکەن.
ز.ش