هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین: ٧ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، زنجیره‌یه‌ك چالاكییان له ناوچه‌كانی شێراوا، جندرێس و مارع دژی هێزه داگیركه‌ره‌كان ئه‌نجام داوه و ٧ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، زنجیره‌یه‌ك چالاكییان له ناوچه‌كانی شێراوا، جندرێس و مارع دژی هێزه داگیركه‌ره‌كان ئه‌نجام داوه و ٧ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی دژبه سه‌رباز و چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ڕۆژی ٢ی حوزه‌یران\١٢ی جۆزه‌ردان هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی توركیا له گوندی جلبر-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی تورك و چه‌ته‌یه‌كی گرووپی جه‌بهه‌ی شامیه كوژران و ٢ سه‌ربازی توركیاش بریندار بوون.
هه‌مان ڕۆژ یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنی له گوندی سه‌ید عه‌لیی سه‌ر به شاری مارع ئه‌نجام دا و چه‌ته‌یه‌كی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژرا.
هه‌مان ڕۆژ هێزه‌كانمان چالاكییه‌كی به‌رفره‌وانیان له دژی بنكه‌یه‌كی چه‌ته‌كانی فه‌یله‌قی شام له گوندی كهباشینی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا بنكه‌كه ڕووخێنرا، ٣ چه‌ته كوژران و ٤ چه‌ته‌ش بریندار بوون.
له هه‌مان ڕێكهوتدا یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه چالاكییه‌كی سابوتاژیان له دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی چه‌ته‌كانی جه‌بهه‌ی وه‌ته‌نیه له ناوچه‌ی جندرێس ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا ئۆتۆمبێله‌كه ته‌قێنرایه‌وه و چه‌ته‌یه‌ك كوژرا.
s.m