به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی كۆڵبه‌ر، شه‌وی ڕابردوو له ده‌ڤه‌ری كانی خودا كه نزیكه له سنووری پیرانشار - هه‌ورامان، هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران ڕێگرییان له ٣٠٠ كۆڵبه‌ر كردووه كاتێك ویستوویانه بگه‌ڕێنه‌وه دیوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆش به‌هه‌مان شێوه ڕێگری له هه‌زار كۆڵبه‌ر كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه، پاسدارانی ئێران ڕێگه‌یان نه‌داوه كۆڵبه‌ره‌كان كه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانن له سنووری باشووره‌وه ده‌ربازی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ببن.
هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشیان كرده سه‌ر كۆڵبه‌ران له چیای ته‌ته-ی هه‌ورامان و ژماره‌یه‌كی زۆری كۆڵبه‌ریان ده‌ستگیر كرد و ده‌ستیشیان گرت به‌سه‌ر شمه‌كی كۆڵبه‌ران و له‌به‌ر چاوی ئه‌وان شمه‌كه‌كانیان سووتاندن.
پاسدارانی ئێران ڕێگه ناده‌ن كۆڵبه‌ران له‌سه‌ر هێڵی سنووری ڕۆژهه‌ڵات و باشوور، ده‌ربازی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ببن.
s.m