ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی گه‌ریلا، زانیاری دا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
١٣ی نیسان\٢٤ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ٥:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه له‌سه‌ر گردی لێلیكان-ی باشووری كوردستان بوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستخراون، ٣ سه‌ربازی دوژمن كوژران، ٥ سه‌ربازیش بریندار بوون.
١١ی نیسان\٢٢ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٨:٠٠ له ناوچه‌ی چه‌لێ-ی جۆله‌مێرگ هێزه‌كانمان له دژی سه‌نگه‌ره‌كانی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه له‌سه‌ر گردی پهتروتێ-ن، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌و چالاكییه‌دا كوژران و بریندار بوون ڕوون نه‌بوویه‌وه.
٨ی مارس\١٧ی ڕه‌شه‌مێ سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له مه‌یدانی شه‌هید مزگین-ی به‌دلیس به سه‌ركێشی یه‌كینه‌كانی كۆنترا ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد. هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌یه‌كی كۆنترا كه له ئۆپه‌راسیۆندا بوون، چالاكییان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا كۆنترا-یه‌ك به ناوی «سه‌دات ئاكتاش» كوژرا. ئۆپه‌راسیۆن له ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی پێهات. به‌هۆی هه‌لومه‌رجی شه‌ڕ، تازه زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ڕوون بوونه‌ته‌وه.
s.m