ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له پارێزگه‌ی ئیدر و جۆله‌مێرگ بڵاوكرده‌وه. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ژنهگهریلاكان گورزیان له ٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سوپای توركیای داگیركه‌ر داوه و ٢ كۆنترا (ئه‌ندامی هێزی دژه‌گه‌ریلا) كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
«له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیی هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار YJA Star) و بزووتنه‌وه‌ی ژنانی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتوو (KBDH) كه له هه‌رێمی سه‌رحه‌د ده‌ستی پێكردووه، ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووه‌م\٢٩ی گه‌ڵاڕێزان كاتژمێر ٩ له دژی سه‌ربازگه‌ی كۆرخان-ی ناوچه‌ی باشان-ی سه‌ر به شاری ئیدر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له ٢ قۆڵه‌وه له سه‌ربازگه‌كه‌ی دوژمن و ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كان درا. له ئه‌نجامدا گورز له ٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش درا و ٢ كۆنترا كوژران و كۆنترایه‌كیش بریندار بوو.
چالاكی له شه‌مزینان
٢٠ی تشرینی دووه‌م\٢٩ی گه‌ڵاڕێزان كاتژمێر ١٨، ئۆتۆمبێلی كۆنترا محه‌مه‌د عه‌لی ئۆزتورك كه له سه‌ربازگه‌ی دورێ-ی ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ به‌ره‌و كه‌مپی دێ كه ناوه‌ندی كۆنترایه ده‌چوو، بووه ئامانجی هێزه‌كانمان. دوای ئه‌وه‌ی گورز له ئۆتۆمبێله‌كه درا، كۆنتراكه له ئۆتۆمبێله‌كه چووه ده‌ره‌وه و ڕای كرد. هێزه‌كانمان چوونه لای ئۆتۆمبێله‌كه، ٢ ده‌مانچه، چه‌كێكی جۆری AK-47 (كڵاشینكۆف)، ٢ دووربینی دووریپێو، ٢ جانتا و زۆر به‌ڵگه‌نامه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردن. دواتریش ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به‌ته‌واوی تێك‌شكاند.»
s.m