هێزێکی پاسەوانی سنووری عێراق چوونە سنووری برادۆست
هێزێکی پاسەوانی سنووری سەر بە سوپای عێراق چوونە هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان، کە ماوەیەکە سوپای تورکیای داگیركه‌ر هێرشی ده‌كاته‌سه‌ر.
هێزێکی پاسەوانی سنووری سەر بە سوپای عێراق چوونە هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان، کە ماوەیەکە سوپای تورکیای داگیركه‌ر هێرشی ده‌كاته‌سه‌ر.
ئاژانسی ڕۆژ نیوز بڵاوی كرده‌وه، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی پاسەوانی سنوور-ی سەر بە سوپای عێراق، کە لە ١٥ ئۆتۆمبێل پێکهاتبوون، چوونەتە هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان.
هێزەکە له دەوروبەری گوندەکانی بەرمیزە، لێلکان و مێرگەسۆر-ی سەر بە شارۆچكه‌ی سیدەکان گەڕاون و پاشان لەگەڵ زوبێر خالد، فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیە کۆبوونەتەوە. لەبارەی هۆکاری چوونی ئەو هێزە و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانیان، زانیاری ڕوون بەدەست نەگەیشتووە. له دوای کۆبوونەوەکە، هێزەکەی سوپای عێراق ناوچەکەیان جێهێشتووە.
جێگه‌ی ئاماژەپێکردنە، ئەو گوندانەی کە ئەمڕۆ هێزەکەی سوپای عێراق-ی به‌سه‌ری كردوونه‌ته‌وه، بەم دواییانە بوونەتە ئامانجی هێرشەکانی سوپای تورکیا و چه‌ندین كیلۆمه‌تر خاكی باشووری كوردستانیان له‌و سنووره داگیركردووه.
s.m