هێزە ئەمنییەکانى تورکیا لە ئەلکێ ٧ هاووڵاتییان دەستگیرکرد

هێزە ئەمنییەکانى تورکیا لە ناوچەى ئەلکێ لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان ٧ هاووڵاتییان دەستگیرکرد.

ئۆپراسیۆنى پاکتاوی سیاسیى دیکتاتۆری فاشیستى ئاکەپە – مەهەپە لەدژی گەلی کورد بەردەوامە. هەموو رۆژێک دەیان کەس دەستگیر دەکەن.

لە ناوچەى ئەلکێ لە شرنەخ پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتیان و لەو هەڵکوتانەیاندا ٧ هاووڵاتییان دەستگیرکرد. هەڵکوتانەکەش راستەوخۆ لە ژێر چاودێرى داواکارى گشتیى کۆماری تورکیادا بەڕێوەچوو.

ناوی کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: قاسم گیوڤەن، جەمیل جین، عەگید دروموش، حازم دورموش، حەسەن ئاتامان، بولەند ئاتامان و زەکەریا ئاتامان.

ر.م