هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک خاڵی پشکنین دادەنین بۆ قەدەغەکردنی هاتوچۆ

لە تەواوی شاری کەرکوک هیزە ئەمنیەکان و هێزە سەربازییەکانی کەرکوک خاڵی پشکنینیان داناوە بۆ جێبەجێ کردنی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ کردن لە شارەکەدا.

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بڕیاری قەدەغە کردنی هاتوچۆ بۆ ماوەی یەک هەفتە چووە بواری جێبەجێ کردنەوە، هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک بە تەواوی گەرەک و ناوچەکانی شارەکە بڵاوەیان پێکرا بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە کەرکوک و سزادانی ئەو کەسانەی پابەند نابن بە بڕیارەکەوە.

ئەم بڕیارەش لەلایەن شانەی قەیرانەکانی کەرکوک درا کە پێویستە هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان دەرنەچن بۆ ئەوەی رێگری بکەن لە زیاتر بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ئیستادا یەک حاڵەت بوونی هەیە لە شاری کەرکوک، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغە کردنی هاتوچۆ لە تەواوی شاری کەرکوک خاڵی پشکنین و بازگە دانرا تا ئەو هاوڵاتیانەی پابەند نەبن بە بڕیارەکە سزا بدرێن.

دەربارەی بڵاوبوونەوەی هێزە ئەمنیەکانی شارەکە و دانانی خاڵی پشکنین و بازگە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغە کردنی هاتوچۆ لە تەواوی شاری کەرکوک.

عەمید ئەفراسیاو کامل وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک، بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "ئەم بڕیارە لەلایەن شانەی قەیرانەکانی کەرکوکەوە دراوە، بڕیارەکە ئەم شەو چووە بواری جێبەجێ کردنەوە ئێمەش وەکو پولیسی کەرکوک بڵاوبووینەوەتەوە لە شارەکە بۆ چاودێری کردنی جێبەجێکردنی بڕیارەکە، هەندێک فەرمانگە و دەزگا دەتوانن کاری خۆیان بە ئاسانی بکەن وەکو فەرمانگەکانی تەندروستی و ئەمنی."

هەروەها دەربارەی چۆنیەتی دابین کردنی پێداویستی رۆژانەی هاوڵاتیان، عەمید ئەفراسیاو کامل بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "ئەو شوێنانەی کە خەلکی پیداویستی رۆژانە و پیداویستی سەرەتای لێ دەکرێ رۆژانە ٣-٤ کاتژمێر دەکرێتەوە وەکو فرنی نان و هەندێک لە مۆڵەکان."

هەروەها عەمید ئەفراسیاو کامل ڕاشیگەیاند: "ئەگەر هەر هاوڵاتیەک کارێکی پێویستی هەبێت دەتوانیت پەیوەندی بەو ژمارانەوە بکات کە دابینمان کردووە بۆ نموونە ژمارە ٣٤٥ کە ژمارەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانە و هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە پۆلیسی فریاکەوتن بکەن لە کاتی هەر حاڵەتیکی لەناوکاوە، ئێمە وەکو پۆلیسی کەرکوک بەردەوام لە هەماهەنگیداین لەگەل ئەو دەزگا پەیوەندیدارانەی کە رووبەرووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبنەوە.''

لە کۆتاییدا دەربارەی ئەو کەسانەی کە پابەند نابن بە بڕیاری قەدەغە کردنی هاتوچۆ کردنەوە، عەمید ئەفراسیاو کامل بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "ئەو کەسانەی پابەندی بڕیارەکە نەبن رێوشوێنی یاسای دەگرینەبەر بەرامبەریان و سزا دەدرێن و غەرامە دەکرێن."

ز.ش