هێزە داگیرکەرەکان هێرشیان کردووتە سەر گوندەکانی گرێ سپی

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، گوندەکانی خربەت بەگەر و ئەریدای سەر بە ناوچەی گرێ سپی تۆپباران دەکەن. لە شارۆچکەی سلوکی داگیرکراویش، نەرازیبوونی گەل لە دژی داگیرکەران بەردەوامە.

هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی گوندەکانی گرێ سپی بەردەوامن. سوپای داگیرکەران و چەتەکانی، گوندەکانی خربەت باگەر و ئەریدای سەر بە گرێ سپی تۆپباران دەکەن.

لە لایەکی دیکەوە لە گوندی حەمام تورکمان-ی سەر بە شارۆچکەی سلوک کە لە ئێستا دا داگیر کراوە، هاوڵاتیان مەدەنی کە بێبەشن لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان، لە دژی داگیرکەران رژانە سەر شەقام و ناڕەزایەتییان دەربری بۆ ئەو بارودۆخە ناڵەبارەی داگیرکەران بوونەتە هۆکاری.

بە پێی ئەو دیمەنەی لە وێنەکەدا دیارە، هاوڵاتییانی گوندەکە لە بەردەم فڕنی نان گرد بوونەتەوەو لە دژی ئەو بارودۆخە نالەبارەی هەیە، نارەزایی پیشانی داگیرکەران دەدەن.

ز.ش