پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپە لە چوارچێوەی 'بەرنامەی تێکۆشان بۆ دیمۆکراسی'دا بە بەشداری هاوسەرۆک پەروین بوڵدان بە نیاز بوو لە گۆڕەپانی ئازادی لە ناوچەی باکرکۆی لە ئەستەبوڵ لیدوانێک بۆ رای گشتی بڵاو بکاتەوە.
هێزەکانی پۆلیس دوای ئەوەی گۆڕەپانەکەیان گەمارۆدا، بە بیانووی بڕیاری قائیمقامی ناوچەکە بۆ رێگریکردن لە مەترسیەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێگەیان نەدا هەدەپە لێدوانەکەی بڵاو بکاتەوە.
دوای گردبوونەوەی جەماوەر لە ناوچەکە، هێزە ئەمنیەکان هەوڵیاندا بڵاوەیان پێبکات و جەماوەریش بە یەک هەڵوێست وتیان، 'ئێمە ئەم زوڵمە قبوڵ ناکەین، ئێرە بەجێ ناهێڵین' و بەم شێوەیە ناڕەزایەتیان لە بەرامبەر هێزە ئەمنیەکان دەربڕی.
ز.ش