هێزەکانی گەریلا لە حەفتانین لە دوژمنیاندا: سەربازێکی تورک کوژرا
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند لە حەفتانین لە چالاکیەکی قەناسبەدەستەکانیان سەربازێکی داگیرکەر سزادراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند لە حەفتانین لە چالاکیەکی قەناسبەدەستەکانیان سەربازێکی داگیرکەر سزادراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری جەنگی حەفتانیندا هێزەکانمان ١٢ی ئەیلول کاتژمێر ١٦:٣٠ لە بەکتۆریا لەدژی سوپای دگایرکەری تورک لەسەر گردی شەهید سیپان چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا سەربازێک سزادرا.
٩ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٣٠ سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکە و هەلیکۆپتەر هێرشی کردە سەر گۆڕەپانی ئیسمائیل ئاخا لە هەرێمی چیای سومبولی جۆلەمێرگ.دواتر هەلیکۆپتەرە سکۆرسکیەکان سەربازیان بۆ گۆڕەپانەکە گواستەوە و دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەران دا شەڕێکی قوڕس ڕوویدا. سوپای داگیرکەری تورک کە گورزی گەورەیان خوارد، بە هەلیکۆپتەری کۆبرا هەرێمەکەیان بۆردومان کرد. هاوڕێکانمان چەکدار، دلۆڤان، رۆناهی، دەرسیم کە لە کاتی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا بە قاڕەمانی شەڕیان کرد و گورزی گەورەیان لە دوژمندا شەهید بوو. لە داهاتوودا زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بڵاودەکەینەوە.
سوپای داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. زانیاریە فراوانەکان لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:
١٢ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٣٠ و ٠١:٠٠ دا فڕۆکە جەنگیەکان سوپای داگیرکەری تورک دەوروبەری گوندی پەراخێی هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد.
١٠ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٠٠ گۆڕەپانی ترڤانشی مەتینا، ١٢ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ و ١٤:٠٠ دا گۆڕەپانی مەرڤانۆسی هەرێمی ئاڤاشین بە هاوەن و ئۆبۆس بۆردومان کران.
لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ئاگرکەوتەوە و ئاگرەکە بەردەوامە."
ز.ش