هێڕشی فەرهەنگی تورکیا بۆسەر کەرکووک

دەوڵەتی تورکیا بە سرێنەوەی ناوە کوردیەکان لە شوێنە گشتیەکان هێڕشی فەرهەنگی بۆسەر کەرکووک دەکات هەوڵی گۆرینی دیموگرافیای ئەو شارە دەدات.

تابلۆی نوێ قەیسەری کەرکووک کە لەلاین کۆمپانیاکی تایبەتی سەر بە حکومەتی تورکیا ئامادەکراوە زمانی کوردی تورکمانی نە نوسراوە هاوڵاتیانی ئەو شارە نیگەران و بە هێڕشی فەرهەنگی تورکیای دەزان لەسەر کەرکووک.

لە شەوی ٢٥ مانگی ١١ ی ٢٠١٨ قەیسری کەرکووک کە شوێنە وارێکی مێژوو گرنگی شارەکەیە  ئاگری گرت بەتەواو سوتا، لە دوای ئەوە هەرزوو کاتی ڕۆژ بۆیەوە کۆنسوڵی تورکیا لە عێراق فاتح یەڵدز  خۆی گیاندە چی ڕووداوەکە، بە شوێنەوارێکی مێژوو تورکیا بەناوی کرد، بەبی گەڕانەوە بۆ حکومەتی عێراق ڕایگیاند کە تورکیا ئەو قیسەریە  نۆژەن دەکاتەوە.

بەشێکی زۆری هاوڵاتیان و چاودێرانی سیاسی ئەو کاتە گومانیان لە کۆنسوڵەکەی تورکیا هەبوو کە بەم شێوەیە زووە  سەردانی شوێنی ڕوداوەکەی کرد زوو بڕیاریدا بەبێ گەرانەوە بۆ حکومەتی عێراق کە تورکیا ئەو شوێنەوارە مێژوویە نۆژەن دەکاتەوە، پێان وابووسوتاندنی ئەو شوێنەوارە دەستی تورکیای تێدایە بۆ ئەوەی جارێکی تر نۆژەنی بکەنەوە بەشێوازێکی نوێ فۆرمێکی تورکی پێ بدەن گۆرانگاری لە دێزاینی بکەن.

گومانی چاودێرانی سیاسی و چالاکوانان ڕاست دەرچوو، دوای ئەوەی کۆمپانیای تیکای تورکی ئەرکی نۆژندکردنەوە ئەوە قیسەریەی گرتە ئەستۆ، لە ئیستادا ئەو شوێنەوارە مێژوویە کارەکانی تەواو بووە، ناوی قیسەریکە تەنها بە زمانی تورکی و عەربی نوسراوە.

 لە دوای ئەوەی وێنەی تابلۆی قیسەریکە لە تۆرە کۆمەڵایتیەکان بڵاو بۆیەوە نارەزایەتی هاوڵاتیانی کورد و تورکومانی بەدوای خۆێدا هێنا،  لەگەڵ ئەوەی لە کەروکوک زۆربەی دانێشتوانەکەی کوردن و زمانی کوردی لە دەستوری عێراق بە شێوازێکی فەرمی وەک دووم زمانی  عێراق ناسراوە، بەڵام ئەو کۆمپانیایەی  تورکیا بە هێچ شێوەیەک بە زمانی کوردی لەسەر تابلۆکە نە نوسیوە.

هاوکات تورکومانەکانی کەرکووکیش هەمان نارەزایەتیان هەیە دەڵین: دەبوو ئەو تابلۆیە بە هەرسی زمانی عەربی کوردی تورکمانی لەسەری نوسربا نەک تەنها بە تورکی و عەربی، ئاماژە بەوەدەکەن زمانی تورکمانی زۆر جێاوازە لەگەڵ تورکی.

هاوڵاتیانی شاری کەروکووک ئەو شێوازە کارانەی تورکیا  کە لەسەر ناوی کۆمپانیای خێرزخوازی هاوکاری دەیکات بە هێڕشی فەرهەنگی ڕاستی شارەکە دەزانن و  داواکارن ڕاستی شارەکە نەشێوندری بەم شێوازە کارانە ئاژاوە لە نێوان پێکهاتەکانی ئەوشارە دروست نەکرێت.

 کۆمپانیای تیکا بۆیەکەم جار لە سالی ١٩٩٢ لەلاین فەتعوڵا گولەن سەرۆکی ڕەوتی خزمەت لە ئازربایناجان دامەزرا، دوای کودەتای ئەردۆگان لە ساڵی ٢٠١٦ بەسەر گولەنیەکان ئەردۆغان  ئەندامانی گولەنیەکانی لەو کۆمپانیا دوورختسەوە دەستی بەسەردا گرت، لەسەر ناوی کاری خێر خوازی لە زۆربەری وڵاتانی عەربی و ناوچەکە لقی کردۆتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو کۆمانیایە لە زۆربەری ئەو وڵاتانەی کە لقی هەیە ڕۆلی دەزگای ئیسخباراتی دەبینی ناوەندیکە بۆ کۆکردنەوەی ئەندامانی دەزگای سیخوری تورکیا لە وڵاتان، هاوکات هەوڵی سیاسەتی تەتریک کردن و گۆرینی دێموگرافیای ناوچەکە دەدات، هاوشێوەی قەیسری کەرکووک.