هەدەپە: ئاکەپە لە هێزی ژنان دەترسێت

ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە دژی دستگیرکردن چەندین ئەندامی رێکخراوەکانی ژنان لە ئەنکەرەو مێرسین بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو رایگەیاند ئاکەپە لە رێکخستنەکانی ژنان دەترسێت و جەختیش کرایەوە کە دەستەڵات ناتوانێت دەست بە سەر ئیرادەی ئەواندا بگرێت.

ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە بارەی ئۆپراسیۆنەکانی قرکردنی سیاسی و دەستگیرکردنی چەندین ئەندامی ریکخراوەکانی ژنان لە لایەن دەستەڵاتی ئاکەپەوە لە ئەنکەرەو مێرسین، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو رایگەیاند ئەمڕۆ لە هەر دوو شاری قەنکەرەو مێرسین لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی قرکردنی سیاسی دا، هەر یەک لە دەریا بەکر و ئایشە مەرڤە بەرێوەبەرانی پێشووی رێکخستنەکەمان لە ئەنقەرە و خانم بینیجی بەرێوەبەری رێکخستنەکەمان لە چانکایاو مەریەم کیراز ئەندامی ئەنجومەنی ژنان و سەڤگی سازان کیشان ئەندامی داد و نەورۆز کرکایا ئەندامی رێکخراوی کەسک دەستگیر کراون.

'دەستەڵات با باش بزانێت کە ئێمە وەکو ژن واز لە سیاسەت ناهێنین'

لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپەی شاری ئەنکەرەدا باس لەوە کرا کە راگەیاندنەکانی نزیک لە ئاکەپە لە دژی ئەنجومەنەکەیان و بزوتنەوەی ژنانی ئازاد-(TJA) کەمپینێکی ناڕەوای دەست پێکردووەو ئاکەپەش کە دژایەتی ژنان دەکات، لە هەر ناوچەیەک بێت هێرش دەکاتە سەر ژنان و دەستگیریان دەکات.

ئەنجومەنی ژنان هەروها رایگەیاند ئەم ئۆپراسیۆنانە هاوکاتە لەگەڵ چالاکیەکانی رۆژی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان و بەم شێوەیە کۆتایی بە بەیاننامەکە هێنرا:" ئێمە دەزانین کە دەستەڵات لە هێز و رێکخستنبوونی ژنان دەترسێت. بەڵام با دەستەڵاتی پیاوسالاریی ئاکەپەو مەهەپە ئەمە باش بزانێت کە ئێمە وەکو ژن، واز لە سیاسەت ناهێنین."

ز.ش