هەدەپە: ئێمە ئەم ئێوارەیە لە باڵەکۆن و پەنجەرەی ماڵەکانمان نەورۆز پیرۆز بکەین

ئەبرو گونای وتەبێژی هەدەپە بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز داوای لە هەموو کەسێک کرد ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر ٢٠:٠٠ بە چرای دەستی، تەلەفۆن و چەرخەکانیان لەسەر باڵەکۆن و پەنجەرەکانیان نەورۆز پیرۆز بکەن.

ئەبرو گونای وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە باڵەخانەی ئامەدی هەدەپە لەبارەی جەژنی نەورۆز کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

لە هۆڵی کۆنفڕانسەکانی ڤەدات ئایدن بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا دەستکێش و ماسک بەسەر ڕۆژنامەنووساندا بڵاوکرایەوە.

گونای ئاماژەی بە کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر هەموو جیهان کرد و وتی، مرۆڤایەتی لەبەرانبەر ڤایرۆسەکە تەنگاو بووە.

گونای ڕایگەیاند، بەو هۆیەوە ئاهەنگە جەماوەریەکانی نەورۆز هەڵوەشێنراونەتەوە.

لەبارەی شێوەی پیرۆزکردنی نەورۆز گونای وتی، "ئەمڕۆ نەورۆزی ٢٠٢٠ لە هەموو دەڤەرێک کە لێی دەژین پیرۆز بکەن."

گونای ئاماژەی بەوەکرد، " داوا لە گەلەکەمان دەکەین، ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر ٢٠:٠٠ بە چرای دەستی، تەلەفۆن و چەرخەکانتان لەسەر باڵەکۆن و پەنجەرەکان نەورۆز پیرۆز بکەن."

گونای لە کۆتاییدا جەژنی نەورۆزی لە گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە پیرۆز کرد.

ف.ق