هەدەپە: ئێمە تەنانەت هەنگاوێکیش بەرەو دواوە نانێین!

پارتی گەلانی دیمۆکراتیک هەدەپە جەختی کردەوە کە ئەوان لە دژی کودەتای قیوومەکان تەنانەت هەنگاوێکیش بەرەو دواوە نانێن و پەیامێکی دا بە گوێی ئاکەدە/مەهەپەو وتی:" ئێو کۆتاییتان پێهاتووەو ناوتان دەچێتە زبڵدانی فاشیزمەوە.

دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک (هەدەپە) لە بارەی کودەتای قیوومەکانی دەوڵەتی فاشیزمی ئاکەپە/مەهەپەوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو رایگەیاند ٣ ساڵ پێش ئێستا هەردوو هاوسەرۆکمان فبگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش، لەگەڵ ١١ ئەندام پەرلەمانمان لە یەک شەودا دەستگیر کران و وتی: "٤ی تشرینی دووهەم لە مێژووی تاریکی سیاسی تورکیادا وەکو کودەتایەکی سیاسی تۆمار کرا."

لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کرا کە لە چوارچێوەی بلۆکی فاشیزمی دەستهەڵاتی ئاکەپە/مەهەپەدا ئەمرۆشی لەگەڵدا بێت بە کۆدەتای قیوومەکان، بەردەوامی دەدەن بەم هێرشانەو پەیامێکی ئاڕاستەی دەستهەڵاتی فاشیزمی ئاکەپە/مەهەپە کرد و وتی:" ئەو فشارانەی کە بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی لەسەر گەل دروست دەکرێن، وڵات بەرەو هەڵدێر دەبات. وەک ئێوە خۆشتان دەزانن (ئاکەپە/مەهەپە) ئەم ناڕەوایەتییەی دەستەڵاتەکەی ئێوە، کۆتاییتان پێ دێنێت. دواجار لە زبڵدانی فاشیزمدا جێ دەگرن. ئێوە بە ئەقلیەتی فاشیزم سەر ناکەون. بەرخۆدانی ئێمە بە دەستگیرکردنەکانتان رێگری لێ ناکرێت. ئێوە ژێر دەکەون و ئێمەش لەگەل گەلەکەمان بێگومان سەردەکەوین."

ز.ش