هەدەپە لێکۆڵینەوەی لە زیانەکانی بومەلەرزەی خارپێت کرد

شاندێکی هەدەپە گوند بە گوند گەڕان بۆ لێکۆلینەوە لە زیان و قوربانیەکانی بومەرلەزەکەی خارپێت و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەیان ئاشکراکرد.

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی هەدەپە لە بومەلەرزەکەی خارپێت بەمشێوەیە بووە:

لە گوندی چالکایا ١٢ خانوو ڕووخاوە و پێویستی ئەوان بە ١٢ چادر هەیە هەروەها خەڵکی گوندەکە پێویستیان بە ئامێری گەرمکەرەوەو ئازووقەو خواردن هەیە.

لە گوندی کارتالدەری ٣ خانوو زیانیان بەرکەوتووە و پێویستیان بە ٣"کۆنتینەر" هەیە، لە گوندی کاڤاکێ خانووەک زیانی بەرکەوتووە، هەروەها لە گوندی کزلتەپە ٥ خانوو زیانیان بەرکەوتووە و پێویستیان بە ٥ چادر و ئازووقەو خواردن هەیە.

لە تەواوی خانووەکانی گوندی کایاپنارێ زیانیان بەرکەوتووەو هاوڵاتیانی گوندەکە لە مزگەوت دەمێننەوەوەو لە گوندی ئاکسەکیێ-ش کە چۆڵکراوە، خانووەکان هەڵوەشاونەتەوە.

لە گوندی چەڤریمتاشێ ٣ کەس گیانیان لەدەستداوەو زۆربەی خانووەکانی گوندەکە هەڵوەشاوەتەوە".

شاندی هەدەپە بۆ لێکۆڵینەوە لە زیانەکانی بومەلەرزەی خارپێت، ڕایانگەیاندووە، کە ئەوان نەیانتوانیوە خۆیان بگەیەنن بە تەواوی ئەو گوند و ناوچانەی کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، بۆیە ئاماری قوربانی و زیانەکان زۆرترن.