هەدەپە: لە کۆنگرەکەدا گەل جێگرەوەی خستە روو

هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە رایانگەیاند، گەل کۆنگرەی هەدەپەیان کرد بە ئاهەنگی دیمۆکراسی و سپاسییان ئاڕاستەی بەشداربووان کرد و جەختیشیان کردەوە، لە کۆنگرەکەدا گەل جێگرەوەی خستە روو.

پەروین بولدان و میتحات سانجار هەر دوو هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە لێدوانێکدا وتیان، ئێمە منەتمان بە گەلەکەمان هەیە کە کۆنگرەکەیان کرد بە ئاهەنگی دیمۆکراسی."

لە لێدوانەکەدا باس لەوە کرا، لە دژی ئەو هێزانەی هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی بە تەنیا بمانهێڵنەوە و لە دژی دەسەڵاتی ئاکەپە، بە دەیان هەزار کەس بەشداریان لە چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەماندا کرد و کۆنگرەکە بە جۆش و خرۆش و مۆڕالێکی گەورەوە بەڕێوە چوو. کۆنگرەکە لە چوارچێوەی بڕیارێکی وەهادا، گۆڕدرا بۆ ئاهەنگی دیمۆکراسی و جێگرەوەی راستەقینەی پیشانی تورکیا دا. لە کۆنگرەکەدا بە هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرایەتی نوێی پارتەکەمان، نەک تەنها ئیدعاکەمان گەورە کرد، بەڵکو هاوکات پەیامێکی گرنگ بوو، بۆ خۆمان و بۆ ئەوانەش کە وڵات بەڕێوە دەبەن. لەگەڵ هەڕەشە، هێرش و ئەو بێدەرفەتییەی هەیە، گەلەکەمان لە دەوری پارتەکەیان کۆ بووەتەوە. ئەمەش پیشانیدا کە دەرچوونی وەڵات لە ژێر تاریکی و قەیران و تەنگانەوە، تەنها دەتوانێت بە رێگای هەدەپە بیت. ئەمەش جارێکی دیکە پشتڕاستی کردەوە کە، هەدەپە هیوای گەلە."  

لە لیدوانەکەدا سوپاسی بەشداربووان و میوانانی کۆنگرە کرا و جەختیش کرایەوە کە بەو هێز و بەرپرسیارییەی لە کۆنگرە وەریان گرت، پارتەکەیان بەهێزتر دەکەن.

ز.ش