هەدەپە و حیزبە کوردستانییەکانى باکووری کوردستان بۆ جاری دووەم کۆبوونەوە
دواى هەفتەیەک لە کۆبوونەوەى هەدەپە لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانى باکووری کوردستان بۆ یەکێتیى نەتەوەیى و هەڵبژاردن، هەدەپە و حیزبە کوردستانییەکانی باکوور بۆ جاری دووەم کۆبوونەوە.
دواى هەفتەیەک لە کۆبوونەوەى هەدەپە لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانى باکووری کوردستان بۆ یەکێتیى نەتەوەیى و هەڵبژاردن، هەدەپە و حیزبە کوردستانییەکانی باکوور بۆ جاری دووەم کۆبوونەوە.
هەدەپە دواى هەفتەیەک لە کۆبوونەوەى لەگەڵ حیزب و لایەنەکانى باکووری کوردستان بۆ یەکێتیى نەتەوەیى و هەڵبژاردن، کۆبوونەوەیەکى تری لەگەڵ حیزب و لایەنەکانى باکووری کوردستان ئەنجامدا.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکى گشتیى هەدەپە، ئەحمەد تورک سیاسەتمەدار، ئیمام تاشچەر، نەجدەت ئیپەک یوز و تەیب تەمەل پەرلەمانتارانی هەدەپە و نوێنەرانی پارتی ئازادی و سۆسیالیزم (OSP)، پارتى دیموکراتى کوردستان – تورکیا (PDK-T)، پارتی دیموکراتى کوردستان – باکوور (KDP-Bakur)، حیزبی حەرەکەتى ئازادی، حیزبی مرۆڤ و ئازادی کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەى هەدەپە و ئەو لایەنانە لە هۆتێل دەمیری ئامەد بۆ ماوەى ٣ کاتژمێر بەڕێوەچوو.
هەفتەى رابردوو هەدەپە و حیزب و لایەنە کوردستانییەکانى باکووری کوردستان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا. ئەوەندەى زانیارى لەبارەى کۆبوونەوەکانى هەدەپە و لایەنە کوردستانییەکانى باکووری کوردستان بڵاوبووەتەوە، کۆبوونەوەکان لەبارەی دروستکردنى یەکێتیى نەتەوەیى و هەڵبژاردنى شارەوانییەکانەوە ئەنجامدراون، بەڵام تاوەکو ئێستا هەدەپە هیچ زانیارییەکى لەبارەى کۆبوونەوەکانەوە بڵانەکردووەتەوە.
ر.م