هەدەپە و لایەنە سیاسییەکانى کورد لە باکووری کوردستان کۆبوونەوە
بەرپرسانى هەدەپە و لایەنە سیاسییەکانى کورد لە ئامەد کۆبوونەوەیەکى ٤ کاتژمێرییان ئەنجامدا.
بەرپرسانى هەدەپە و لایەنە سیاسییەکانى کورد لە ئامەد کۆبوونەوەیەکى ٤ کاتژمێرییان ئەنجامدا.
دواى ئەوەى دەستەى کاری خەباتى خۆجێى پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) کارەکانى خۆی بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان دەستپێکرد، لەسەر داواى پەروین بوڵدان و سەزای تەمەلی هاوسەرۆکانى گشتیى هەدەپە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانى کورد لە باکووری کوردستان بەڕێوەچوو.
بەرپرسانى حیزبی حەرەکەتى ئازادی، پارتى دیموکراتى کوردستان – تورکیا (PDK-T)، پارتی ئازادی و سۆسیالیزم (OSP)، حیزبی ئازادی، پارتى دیموکراتى کوردستان – پلاتفۆرم (PDK-P)، حیزبی ئیسلامى و پەروین بوڵدان هاوسەرۆکى هەدەپە، ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری کورد، سری ساکیک و پەرلەمانتارانى هەدەپە ئیمام تاشچر، نەجدەت ئیپەک یوز و تەیب تەمەل لە دەمیر ئۆتێلی ئامەد لەبارەى پێشهاتەکانى ئەمدواییەوە کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر هەڵبژاردنى شارەوانییەکان و لەبارەى هەڵوێستى هاوبەش لە دژی هەڕەشەکانى ئەردۆغان کە وتبوی "قەیوم دادەنێینەوە" گفتوگۆ کرابوو.
بەپێى زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار دراوە لە دواى گفتوگۆی نێوخۆیى حیزبەکان دیسانەوە جارێکیتر و دواى هەفتەیەک لەبارەى "هەڵبژاردنى شارەوانییەکانەوە" کۆبوونەوەیەکى تر ئەنجام بدرێت.
ر.م