هەر سەنگەرێک چیرۆکێکە
لە چیاکانى کوردستان هەر شاخێک سەنگەرێکە و هەر سەنگەرێکیش گەریلایەکە و هەر گەریلایەکیش چیرۆکێکى نوێیە.
لە چیاکانى کوردستان هەر شاخێک سەنگەرێکە و هەر سەنگەرێکیش گەریلایەکە و هەر گەریلایەکیش چیرۆکێکى نوێیە.
لە چیاکانى کوردستان هەر شاخێک سەنگەرێکە و هەر سەنگەرێکیش گەریلایەکە و هەر گەریلایەکیش چیرۆکێکى نوێیە.
هێرشى سوپاى تورکیا بۆ سەر ناوچەى برادۆست، کە ئامانجەکەى داگیرکردنى باشوورى کوردستانە بەردەوامیى هەیە.
گەریلاکانى تێکۆشانى ئازادی لەو سەنگەرانەدا کە بە رەنجێکى زۆر دروستیان کردوون بەرگری دەکەن و بە ئومێدى ئاشتى تێدەکۆشن. بەهار لە ئێستادا کوردستانى رازاندووەتەوە.
لەگەڵ جوانیى بەهاریشدا، هێشتا رەنگى زستان لەسەر لوتکەى چیا بەرزەکاندا دەبینرێت. ئەو کراسە سپیەیى، کە لوتکەى چیاکانى داپۆشیوە لەگەڵ نزیکبوونەوە لە پێدەشتەکان دەبێت بە سەوزایى بەهار.
هەر وەک شاعیر دەڵێت "مرۆڤ هاوشێوەى ئەو شوێنەیە کە لێى دەژی" لە خاکەکەى، باکەى و خۆرەکەى ئەو شوێنە دەچێت. هەروەها هاوشێوەى ئاوەکەیەتى. گەریلا هاوشێوەى خاکە، چونکە خاک پیر و پاکە. بە هەر وتەیەکیان شادى بە دڵی مرۆڤ دەبەخشن. هاوکات هاوشێوەى ئاویشە، چونکە دەڕواتە ناو دڵى مرۆڤەکانەوە.
کاتێک ئێمە دەچینە چیاکان، گەریلاکان هەموو کات بەو جوانییەوە بەدەممانەوە دێن. هەم لە ناو هەوڵێکى زۆردان و هەم لە ناو شەڕێکى قورسدا. باوەشى چیاکان چەندین چیرۆکیان لە خۆیان گرتووە. یەکێک لەو چیرۆکانە رووکەن-ە.
رووکەن ١٥ى شوباتی ١٩٩٩ و کاتێک عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری گەلی کورد لە پیلانگێڕییەکدا دیلکرا، لە جزیر لە دایکبوو. لە دایکبوون بۆ هەموان دڵخۆشی و شادییە، بەڵام بۆ ئەو بوو بە فەرمانى تێکۆشان.
کاتێک دواى ١٥ى شوباتی ١٩٩٩ بۆ گەلی کورد بووە قۆناغێک، کە چۆن و بە چ شێوەیەک بەرخۆدان بکات بۆ رووکەنیش هەر وا بوو، چونکە ژیان و کاتى لە دایکبوونى لەسەر بنەماى بەرخۆدان ئافرێنرابوو. "بوونت چەند بێت، ژیانیشت هەر ئەوەندەیە" ئەم پێوەرە، هەر چۆن بۆ هەموو کوردان بووەتە پێوەرێکى سەرەکی، بەو شێوەیەش بۆ رووکەن بووەتە پێوەرێکى سەرەکیى ژیان.
ساڵ گەیشتە ٢٠١٦ و گەلی کورد بەڕێکخستنبوونێکى کۆمەڵایەتیى رەوا بەرەنگاری زوڵمی فاشیزم دەبوویەوە و بە هەموو جیهانیان راگەیاند، کە خۆیان شارەکانی خۆیان بەڕێوەدەبەن. رووکەنیش لەو کاتەدا بە جۆش و خرۆشێکى زۆرەوە و لە نزیکەوە چاودێریى بەرخۆدانى چیاکان و بەرخۆدانى خۆبەڕێوەبەرى، بە تایبەت بەرخۆدانى جزیرى دەکرد.
کاتێک محەمەد تونج وتى، هێزەکانى دەوڵەت ناتوانن سەر بە گەلی جزیر دابنەوێنن، (داگیرکەر) بە رق و نفرەتەوە هێرشی کردە سەر بیناکان و خانووی هاووڵاتیان.
لە کاتى بەرخۆدانەکەى جزیردا، هێزە چەکدارەکانى دەوڵەتى تورکیا خانووى بنەماڵەى رووکەن-یان لە گەڕەکی نورێ داگیردەکەن و بە زۆر بۆ خۆیان کردبووە بنکە و سەنگەر. رووکەن لە دژى ئەوە رۆحى خۆى کرد بە سەنگەر.
لە سەنگەرێکى گەریلاکاندا لە ناوچەى برادۆست گوێ لە چیرۆکەکەى رووکەن دەگرین. کاتێک مرۆڤ دەیبینێت و گوێى لێدەگرێت ئەوەى بۆ روون دەبێتەوە، کە هێزى قەڵەم بەشی نووسینى ئەو چیرۆکە بە وردەکارییەکانییەوە ناکات. رووکەن لەسەر لوتکەى چیایەکى بەرزی کوردستاندا لە سەنگەری رۆحی خۆیدا بۆ وڵاتێک وبەرەو وڵاتێک دەڕوات کە هەرگیز خانووى هیچ هاووڵاتییەکى تیادا ناڕوخێنرێت.
لە چیاکانى کوردستان هەر شاخێک سەنگەرێکە و هەر سەنگەرێکیش گەریلایەک و هەر گەریلایەکیش چیرۆکێکى نوێیە.
ر.م