هەولێر و بەغدا لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن
ۆبوونەوەی نێوان شاندی حکومەتی عیراق و ھەرێم کۆتاییھات و ژمارەیەک ڕاسپاردە ئامادەکران، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاردرا پێنج کۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجام بدرێت لەنێوان عێراق و هەرێم سەبارەت بە حەوت لایەنی پەیوەندیدار .
ۆبوونەوەی نێوان شاندی حکومەتی عیراق و ھەرێم کۆتاییھات و ژمارەیەک ڕاسپاردە ئامادەکران، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاردرا پێنج کۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجام بدرێت لەنێوان عێراق و هەرێم سەبارەت بە حەوت لایەنی پەیوەندیدار .
کاتژمێر ٠٦:٠٠ ی ئێوارەی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتیی ئەمینداری گشتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و شاندی حکومەتی ھەرێم بەسەرۆکایەتیی کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێم لە شاری ھەولێر کۆتاییهات.
بەپێی راگەیێندراوی هاوبەشی شاندی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ بە پێنج لیژنە بوون؛ لە بوارەکانی ئاسایش و سنوور، فڕۆکەخانەکان، گومرگ، دەروازە سنوورییەکان، بەنداوەکان و نەوتدا بوون.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە لەبارەی سەرجەم خاڵەکانی تایبەت بە ئەرک و بەرپرسیارێتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی ئیتیحادی و لەسەر ئەو خاڵانەی خوارەوە ڕێککەوتن:
1. فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی پابەنددەبن بە یاسای دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ژمارە 148ی ساڵی 1974 هەموارکراو و سەرجەم رێنماییەکانی کە لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانییەوە دەردەچێت.
2. پشتبەستن بە رەزامەندییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی بۆ نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، رێگەنەدان بە نیشتنەوە و فڕینی هیچ فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بەبێ رەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی.
3. نوێنەرانی بەشی گواستنەوەی ئاسمانی ئاسایش و سەلامەتی فڕۆکەوانی سەر بە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەبن بە بەردەوامی، وەک یەکێک لە داواکارییەکانی رێکخراوی ئەیکاو.
4. ئیدارەی فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی سیستەمی کرێی فڕۆکەخانە مەدەنییەکانی ژمارە 5ی ساڵی 2008جێبەجێ دەکەن، لەگەڵ پێدان و ئاشکراکردنی حیساباتی کرێی نیشتنەوەی فڕۆکەکان و باجی مانگانەی گەشتیاران.
5. کۆبوونەوەی خولی مانگانە بە سەرۆکایەتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرانی فڕۆکەخانەکان ئەنجامدەدرێت، بەمەبەستی پەیوەندیی و چارەسەرکردنی کێشەکان.
6. دانانی رێکخەری فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بۆ ئاسانکاری پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی و بەشێوەیەکی هەمیشەیی بوونی دەبێت لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی.