هەپەگە؛ ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای تورکیای تێکشکاند و٨ سەربازی تورکیا کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە؛ ڕایگەیاند کە گەریلاکانیان لە چوارچێوەی هەنغاوی سەرفەرازی شۆڕشگێڕانەدا، لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی سەرحەد چالاکییان ئەنجامدا.

 بە پێی ئەو ڕاگەێندراوە لە ڕێکەوتی ٦ ئادار/١٥ ڕەشەمە، لە کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆ بەکاتی باکووری کوردستان ، چالاکیێک لە نزیک دەروازەی سنووری دیلۆکوئەنجامدرا.

هەپەگە ڕایگەیاند؛ کە گەریلاکانیان لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە ولەو چالاکییەدا ئۆتۆمبیلەکە تێکشکاو و زانرا کە ٨ سەربازی ناو ئۆتۆمبیلەکە کوژران.

دوابە داوای ئەو چالاکییە لە نێوان گەریلاکان و هێزەکانی سوپای تورکیا شەڕ دەرکەوت کە لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ژمارێک لە هێزەکانی تورکیا کوژران کە ژمارەی کوژراوان نەزانراوە.