هەپەگە: بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی خواکورک دەکەینەوە

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ١١ی ئەیلولدا لە ناوچەی خواکورک شەهید بوون و راشیگەیاند، ئەو سێ هەڤاڵەمان وەکو نوێنەری هەڵوێستی ملیتانی فیدایی چوونە ریزی کاروانی نەمرانەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە بەرواری ١١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٠٠ سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە گۆڕەپانی ئارموشی سەر بە ناوچەی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدا. لەو هێرشەدا سێ لە هاوڕێکانمان بە ناوەکانی ئامەد و بەرخۆدان و هەڵگورد شەهید بوون.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە؛

نازناو: ئامەد پاسور

ناوی تەواو: بارش جان

 شوێنی لەدایکبوون: ئەدەنە

ناوی دایک و ناوی باوک: موقەدەر - حەسەن

بەرواری و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٠/خواکورک

***

نازناو: بەرخۆدان شەڕڤان

ناوی تەواو:نەوزاد ئۆرهان

 شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و ناوی باوک: زومرود – حەسەن

بەرواری و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٠/خواکورک

***

نازناو: هەڵگورد سیابەند

ناوی تەواو: فەسیح کاراکایا

 شوێنی لەدایکبوون: موش

ناوی دایک و ناوی باوک: نەباهات – زەکی

بەرواری و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٠/خواکورک

پارتەکەمان پەکەکە، لە سایەی رەنج و قارەمانیەتیی شەهیدانمان، لەگەڵ هەر قوربانی و شەهیادەتێک بەهێزتر بووە و شەهادەتی کردووە بە بنەمای دەستپێکردنی هەنگاوە گەورەکان. گەریلاکانی کوردستان کە لە دژی داگیرکەران بەرەو سەرفرازی هەنگاو دەنێن، هەمیشە بە رۆحێکی فیداییانە تێکۆشاون. وەکو دوێنێ، ئەمڕۆش گەریلاکانی ئازادی کە هێزی بنچینەیی پاراستنی گەلەکەمانن، هەڵومەرج هەرچیەک بێت، ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن. هاوڕێکانمان ئامەد و هەڵگورد و بەرخۆدان کە لە دژی هێرشی داگیرکەران لە بەرەکانی پێشەوەدا بوون، وەکو نوێنەری هەڵوێستی ملیتایی چوونە ریزی کاروانی نەمرانەوە.

هاوڕێ ئامەد کە لە بنەماڵەیەکی شاری ئامەدی قەڵای خۆڕاگریە، لە شاری ئەدەنە لە دایک بوو، لە تەمەنی لاوێتیدا بە بزوتنەوەی ئازادی ئاشنا بوو. هاوڕێ ئامەد لە نزیکەوە سیاسەتی قێزەوەنی دژی گەلەکەمانی هەست پێکرد، لە دژی فاشیزم بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. ئەو هاوڕێیەمان هەمیشە لەگەڵ رۆحی ملیتانیی پەکەکەدا ژیا و ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی خۆی هەمیشە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ کرد.

هاوڕێ بەرخۆدانیش لە شاری وان لەدایک بوو، لە ناو خێزانێکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو و هەمیشە راستگۆ بوو لە بەرامبەر شکۆمەندیەکانی گەلەکەمان کە پەکەکە ئەوانی ژیاندەوە. هاوڕێ بەرخۆدان بەشداری ناو ریزەکانی پەکەکەدا کرد و لە ناوی ریزەکانی گەریلادا بەردەوامیدا بە تێکۆشانەکەی. ئەو هاوڕێیەمان بە کەسایەتیە رەنجدەرەکەیەوە دەناسرایەوە و هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی بە بێ کەموکورتی جێبەجێ کرد.

هاوڕێ هەڵگوردیش لە شاری موش لەدایک بوو و هیچ کات زوڵم و زۆرداریی دوژمنی لەسەر گەلەکەمان قبوڵ نەکرد. هاوڕێ هەڵگورد لە ماوەی خوێندنی زانکۆدا بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە کاروخەباتی گەنجاندا کرد و لە ماوەی گەریلایەتیشدا هەمیشە کەسێکی وردبین بوو. هاوڕێ بەرخۆدان بە کەسایەتیە خاکی و رەنجدەرەکەیەوە لە ناو هەڤاڵانیدا کەسێکی خۆشەویست.

بە تایبەت سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە هێژاکانی هاوڕێ شەهیدەکانمان و گشت گەلی کوردستان دەکەین و بەڵێنیش دووپات دەکەینەوە کە بە رۆحی تۆڵەسەندنەوە خاوەنداری لە یادەوەری شەهیدەکانمان دەکەین و هیوا و ئاواتەکانیان بۆ گەیشتن بە ئازادی بەدی دێنین."

ز.ش