هەپەگە: بەڕێزەوە یادی دەمهات و ڕۆژهات دەکەینەوە

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ دا لە خواکورک شەهید بوون و ڕایگەیاند، بەڵێن بە شەهیدەکانمان دەدەن، تێکۆشانی ئازادی کوردستان بە سەرکەوتویی بە ئەنجام بگەیەنین.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ناسنامەی شەهیدان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا ٢ هاوڕێمان شەهید ببوون.

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: دەمهات بۆتان

ناو و پاشناو: ئیدریس باباییغیت

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: سیدیە و ئەحمەد

شوێن و مێژووی شەهادەت: خواکورک / ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩

نازناو: ڕۆژهات سەرهات

ناو و پاشناو: تانەر دەرین

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: گوزەل - مستەفا

شوێن و مێژووی شەهادەت: خواکورک / ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩

 

لەدژی هەوڵەکانی  داگیرکردنی خاکی کوردستان، دەوڵەتی تورک ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەورەی گەریلاکانی کوردستان بووەتەوە. هاوڕێکانمان بە ناوەکانی دەمهات و ڕۆژهەڵات لە بەرخۆدانی مێژوویی لەدژی هێرشی داگیرکەری لە هەرێمی خواکورک جیی خۆیان گرت، لە چالاکیەکاندا کە گورزی گەورە لە دوژمن دران، پێشەنگایەتیان کرد و بوون بە هاوڕێ قاڕەمانەکانمان لە شەڕدا.

هاوڕێکانمان دەمهات و ڕۆژهات لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوون و شایەدی سیاسەتی تواندنەوەی دەوڵەتی تورک بوون. هاورێکانمان دەمهات و ڕۆژهات کە ئیلهامیان لە فەلسەفەی ژیانی ڕێبەر ئاپۆ وەرگرت، گەیشتنە ئەم بڕوایەی کە تاکە ڕێگای تێکۆشان لەدژی فاشیزم و تێکشکاندنی بەشداریکردن لە ڕیزەکانی گەریلادایە و لە ڕیزەکانی پێشەوەدا جێگای خۆیان گرت. هاوڕێکانمان تا ڕۆژی شەهیدبوون هەموو ئەرکەکانیان بە بڕیارداری و بەرپرسیاری بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدانمان و هەموو وڵاتپارێزانی کوردستان دەکەین و لە کەسایەتی هاوڕێکانماندا بەلێن بە هەموو شەهیدەکانمان دەدەین، تێکۆشانی ئازادی بە سەرکەوتوویی بە ئامانج بگەیەنین. جارێکیتر بەڕێزەوە یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە."

ف.ق