هەپەگە: بەڕێزەوە یادی شەهیدانی مەتینا دەکەینەوە

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکراکرد کە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوون و ڕایگەیاند، "بەڵێن دەدەین تێکۆشانی ئازادی کە ئامانجی شەهیدانە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکەین."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەدەپە لە ڕاگەیەنراوێکدا ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هێرشی ئاسمانیدا شەهیدبوون. ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا لە هەرێمی مەتینانی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، هاوڕێکانمان ڕوومەت، سمکۆ و شیار شەهید بوون. زانیاری لەسەر ناسنامەی شەهیدە قاڕەمانەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ڕوومەت ئەزدا

ناو و پاشناو: عەبدوڵلا ئاراز

شوێنی لەدایکبوون: مووش

دایک و باوک: کامیلە و مەعروف

شوێن و کاتی شەهادەت: ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩/مەتینا

 

نازناو:سمکۆ فاراشین

ناو و پاشناو: ئاتیلا ئوزدەنچ

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: قەدریە و غیاسەددین

شوێن و کاتی شەهادەت: ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩/مەتینا

 

نازناو: شیار مامۆ

ناو و پاشناو: جەمال مامۆ

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

دایک و باوک: فاتیمە و وەلید

شوێن و کاتی شەهادەت: ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩/مەتینا

تەڤگەری ئازادی کوردستان لەسەر بناغەی تێکۆشانی هەمیشەیی میلیتانەکانی فیدایی و قاڕەمان و بەهاکانیان، لە ئێستادا لەسەردەمێکی نزیک لە ئازادیدایە. دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک کە تەحەمولی ئەوە ناکات، بۆ ئەوەی هەموو شتێک بە ناوی کوردایەتی بسڕێتەوە، کۆمەڵکوژی و هێرش ئەنجامدەدات. گەلی کوردستان لەدژی ئەو هێرشانە بە شێوەیەکی یەکگرتوو و بە شێوەیەکی مێژوویی بەرخۆدان دەکات. لەم قۆناغەی بەرخۆداندا گەنجان لەدژی کۆمەڵکوژی، زوڵم و ئەشکەنجەی دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک لەبەرانبەر گەلەکەمان بێدەنگ نامێنن و دەیانەوێت ببنە خاوەن بەرخۆدانێکی بەشەرەف و ڕوودەکەنە ناو ڕیزەکانی گەریلا و بەشداری لە تەڤگەری ئازادی کوردستان دەکەن.

ڕوومەت ئەزدا (عەبدوڵلا ئاراز)

هاوڕێکەمان ڕوومەت ئەزدا (عەبدوڵلا ئاراز) کە لە سالێ ١٩٩٩دا لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزی مووش لەدایکبوو، زوو تێکۆشانی ئازادی ناسی. لە کاتێکدا کە داگیرکەران بە دەستی داعش لە کۆبانێ و شەنگال کۆمەڵکوژی و داگیرکەریان دەکرد و هەوڵیاندەدا گەلی کورد قڕ بکەن، بۆ پاراستنی گەلی کوردستان بەشداری ڕێزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بوو. لەو ڕۆژەوەی بەشداری ڕیزەکانی گەریلادا کرد بە بوێری و قاڕەمانی لە ناو هەڤاڵەکانی بوو بە نمونە. وڵاتپاریزی و ئەزموونی شەڕڤانی سەرهەدی لەناو ڕیزەکانی پەکەکەدا جێبەجێ کرد و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا زۆر بەرەوپێشەوەچوو. هاوڕێ بە ئابڕۆکەمان ڕاستی دوژمنی لە نزیکەوە ناسی، بە کەسایەتی سادەکە، دڵنزم و ڕەنجدەری خۆی بووە خاوەن هەڵوێستێکی میلیتانی هێژای ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانی شۆرش و گەلی کوردستان.

سمکۆ جانفەدا (ئاتیلا ئوزدەنچ)

هاوڕێمان سمکۆ جانفەدا (ئاتیلا ئوزدەنچ) لە ساڵی ١٩٩٥ لە وان لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبوو و بە وڵاتپارێزی سەرهەد و دلسۆزی کوردستان لەگەڵ پەکەکە بووبە یەک و لەدژی فاشیزمی و داگیرکەری بوو بە وڵامێک و خزمەتی تێکۆشینی کرد. هاوڕێکەمان سمکۆ بە سووربوون لەسەر تێکۆشانی ئازادی کورد و داواکاری سەرکەوتن، لەناو هاوڕێکانمان بووە نمونە. بە هەڵوێستی شۆڕشگێری خۆی لەناو ژیاندا، لە هەموو دەڤەرێک کە خەباتی تێدا کرد بووە هێزی چارەسەری و سووربوون لەسەر ژیانی ئاپۆیی. بە هەڵوێستی دڵنزم و دلسۆزی خۆی هەڤاڵ سمکۆ لەناو هاوڕێکانیدا دەناسرا. لە هەموو ساتێکی ناو تەڤگەری ئازادیدا ئەرکەکانی بە بەرپرسیاریەکی گەورە ئەنجام دەدا. لەدژی سیاسەتی لەناوبردنی سەر گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ، بە هەڵوێستی میلیتانی خۆی بووە وڵام و بووەە کەسایەتیەک لە ڕوحی فیدیای پەکەکەدا.

شیار مامۆ (جەمال مامۆ)

هاوڕێمان شیار مامۆ (جەمال مامۆ) لە سالی ١٩٩٣ لە شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبوو و بوو بە میلیتانێکی وڵاتپارێزی عەفرینی مێژووی و وڵاتپارێزیەکەی لەگەڵ پەکەکە یەکخست. لەدژی هێرشی کۆمەڵکوژی لەدژی گەلی کورد، لەبەرانبەر سیاسەتی لەناوبردن و تەسفیەکردنی سەر ڕێبەر ئاپۆ ساڵی ٢٠١١ لە سەرەتای دەستپێکردنی شەرێ گەلی شۆڕشگێری لە عەفرینەوە بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی کورد کرد و لەو ڕۆژەوەی بەشداری تێکٶشان کرد و تا ساتی شەهادەتی هەوڵی جێبەجێکرنی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆی دا. بە تێگەیشتنی بەرپرسایری بەرەوپێشەوەچوو و بە ڕەنجبەری و فیداکاری و بوێری خۆی لەناو هاوڕێکانیدا بووە نمونە. بە بەرپرسیاریەکی گەورە خاوەنداری لە ئەرکەکانی سەردەم کرد، خۆی بۆ سەردەمی نوێی شەڕ ئامادە کرد و لەو ڕێگایەدا هێلەکانی کردە بناغە. کاتێک لەناو گەل و تەڤگەردا بوو هەوڵیدا ببێتە وڵامێک بۆ قۆناغەکە و بووە خاوەن هەڵوێستی میلیتانی سەردەم.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدانمان ئاراز، ئوزدەنچ و مامۆ  و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەلێن دەدەین تێکۆشانی ئازادی کە ئامانجی شەهیدانمان سەربکەوێت."

ف.ق