هەپەگە بەڕێزەوە یادی ۳ گەریلای شەهیدی کردەوە

۳ گەریلا کە لە ۲۲ی نیسانی ساڵی ۲۰۱۷دا شەهید ببوون لە لایەن هەپەگەوە یادیان کرایەوە و سەرخۆشی لە بنەماڵەکانیان و گەلی کوردستان کرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، لە لێدوانێکدا، بەڕێزەوە یادی ۳ گەریلایان دەکاتەوە، کە لە ۲۲ی نیسانی ساڵی ۲۰۱۷دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید ببوون. 
لە لێدوانەکەدا هاتووە: "گەلی کوردستان بە تێکۆشانەکەی لە دژی داگیرکاری، نەریتێکی مەزنی بەرخۆدانی پێشکەشی گەلانی هەرێمەکە و مرۆڤایەتی کردووە. بەوەش گەلی کورد نیشانیدا، کە پاراستنی هەبوون، شکۆ، ماف و ئازادیەکەی بە بەرخۆدان مسۆگەر دەبێت و بەو بەرخۆدانە مێژوویەشی هێڵی سەرکەوتنی فێری گەلانی هەرێمەکە کرد. بێگومان هێڵی سەرکەوتنەکەش زادەی کەد و ڕەنج و خوێنی شەهیدانە. گەلی کوردستان لە هەموو هەلومەرجێدا خاوەنداری لە بەرخودێر و شەهیدەکانی کردووە و بەڕێزەوە لێی ڕوانیون و یادی بەرز ڕاگرتوون و سەماندوشیەتی هەرگیز دەستبەرداری بەرخودانە مێژوویەکەی و شەهیدەکانی نابێت".

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە باس لە ساتەوەختی شەهیدبوونی ۳ گەریلاکەیان دەکات و ئاشکرای کردووە: "لە ۲۲ نیسانی ساڵی ۲۰۱۷دا لە چوارچێوەی شەڕ و بەرخۆدانمان دژی ڕژێمی دکتاتۆری فاشیست دا، هاوڕێیانمان، بۆران، هۆگر و شەڕڤان شەهید بوون. ئەوان وڵاتپارێزی مەزن بوون و ڕاستینەی کوردستانیان لە نزیکەوە دەناسی، ئەوان دەیانزانی ئازادی گەلی کورد، بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دێتە دی، بۆیە ڕێی خەبات و تێکۆشانیان گرتەبەر و پەیوەستی ڕێزەکانی تێکوشانی ئازادی و گەریلایەتی بوون. بۆران، هۆگر و شەڕڤان بە کەسایەتییە دروست، تێگەیشتوو، فیداکار و سەرکەوتووەکەیان، جێ و ڕێیان لە دڵ و دەروونی هاوڕێیانیاندا کردبوویەوە و لە بەجێهێنانی ئەرک و ڕاسپاردەکانی پارتیماندا کە پێیان دەسپێردران چالاک و دەستوبرد بوون و لە ڕاپەڕاندنیاندا ببوونە نمونە بۆ هاوڕێکانیان. هەر بۆیە بە هۆی لە دەستدانی ئەم هاوڕێ هێژایانەمانەوە، سەرخۆشی لە بنەماڵەکانیان، خەڵکی وڵاتپارێزی شرنەخ و گەلی کوردستان دەکەین. هاوکات بەڵێن دەدەین، هەتا هێنانەدی ئامانجەکانیان تێبکۆشین و کۆڵنەدەین".
 
هەپەگە ناسنامەی ۳ گەریلا شەهیدەکەی وەها ڕاگەیاندووە:

ناسراو بە: بۆران دەمهات
ناو و پاشناو: جەنگیز یۆرکون
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: فەیروز-هادی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ۲۲ی نیسانی ۲۰۱۷۱۷، هەرێمەکانی پاراستنی مەیا


ناسراو بە: هۆگر بلکی
ناو و پاشناو: جاهیت ئووگوور
شوێنی لەدایکبوون:شەرنەخ
ناوی دایک و باوک: ئەمینە-حاجی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ۲۲ی نیسانی ۲۰۱۷، هەرێمەکانی پاراستنی مەیا


ناسراو بە: شەڕڤان جوودی
ناو و پاشناو: نەبی ئاتاک
شوێنی لەدایکبوون:شرنەخ
ناوی دایک و باوک: ئایشە-حامید
کات و شوێنی شەهیدبوون: ۲۲ی نیسانی ۲۰۱۷، ۱۷، هەرێمەکانی پاراستنی مەیا

Herêmên Parastinê yên Medyayê

 

هـ.هـ