هەپەگە: دەربارەی چالاکی گەریلانی وشەهید بوونی ٣ گەریلا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە رایگەیاند کە لە ناوچەی سیدەکانی باشووری کوردستان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکی ئەنجامداوە. لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا ناسنامەی ٣ گەریلا ئاشکرا کراوە کە لە بەدلیس وئامدە شەهید بوونە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا دەربارەی هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا زانیاری ورد بڵاوکراوەتەوە.

هەپەگە ڕایگەیاند کە گەریلایەک بەناوی پیرشاهان سەرهەڵدان  لە ناوچەی بەدلیس هەتا دوا گولە شەڕی کرد و لە ئاکامدا شەهید بوو. هەروەها ئەوەی خستوەتەڕوو دوو گەریلای یەژاستار بەناوەکانی گولیستان فەرات ودیلدارسەرحەد لە ڕۆژی ٢٢ی ئەیلوولدا لە ناوچەی ئامەد شەهید بوون.

'لەسیدەکان چالاکی'

هێزەکانمان لە چوارچیوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا لە ناوچەی ئارێی سەربە سیدەکان-ی باشووری کوردستان لەسەرگردی شەهید ڕۆزاریندا لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی لەدژی یەکینەیەکی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژراوە و ژمارەیەکی زۆری دیکەش برینداربوون. دوابەدوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا بە هێلیکۆپتەر کوژراو بریندارەکانی خۆی لە ناوچەکە گواستەوە.

'گەریلا گەریلا پیرشاهان سەرهەڵدان هەتا دوا گولە بەرخۆدانی کرد'

١٩ی ئەیلول ڕامانگەیاند، کە سوپاى تورکیا ١٦ی ئەیلوول/٢٥خەرمانان لە بەدلیس ئۆپەراسیۆنی ئەنجام داوە و پاشان لەوناوچەیەدا شەڕێک ڕوویداوە، گەریلا پیر شاهان سەرهەڵدان، لەو شەڕەدا هەتا دوا گولـلەی لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا بەرخۆدانی کردووە و شەهید بووە.

ناسنامەی ئەو شەهیدە"

ناسناو: پیرشاهان سەرهەڵدان

ناو و پاشناو: فەرهاد چەتێنەر

شوێنی له‌دایكبوون: ڕەحا
ناوی دایك و باوك: خەدیجە- محەمەد فاخیر

شوێن وكاتی شه‌هیدبوون: بەدلیس - ١٦ی ئەیلوول-ی ٢٠١٨

 

لە لیجە ٢ گەریلا شەهید بوون'

هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی دیکە بەناوەکانی مەریەم دۆغان (دیدار سەرحەد) و حەسرەت بۆرتا (گۆکسون فورات)ی ڕاگەیاندووە کە ٢٢ی ئەیلول/٣١خەرمانان لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیای داگیرکەرلە ناوچەی لیجە-ی ئامەد شەهیدبوون.

ناسنامەی ئەو دووشەهیدە:

ناسناو: دیلدار سەرحەد

ناو و پاشناو: مریەم دۆغان

شوێنی له‌دایكبوون: قەرس
ناوی دایك و باوك: بەدیعە- محەمەد

شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: بەدلیس - ١٦ی ئەیلوول-ی ٢٠١٨

ناسناو: گولیستان فەرات

ناو و پاشناو: حەسرەت بۆرتا

شوێنی له‌دایكبوون: ئامەد
ناوی دایك و باوك: کەوسەر- محەمەد سەعید

شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: ئامەد - ٢٢ی ئەیلوول-ی ٢٠١٨

' هێرشی ئاسمانی'

فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەربەردەوامن لە بۆردوومانکردنی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.ڕۆژی٢٨ی ئەیلول/٧ی ڕەزبەر کاتژمێر ١١:٤٠ خولەکی شەو ناوچەی ئاڤاشین-ی سەر بەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەلایەن فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیاوە بۆردوومان کرا. ٢٩ی ئەیلول کاتژمێر ٢١:٠٠ بۆ ٢١:٣٠ خولەکی شەوهەرێمەکانی گارێ و زاپ بۆردوومانکران.

ک-ش