هەپەگە: شەهیدەکانی شاری وان بە رێزەوە یاد دەکەینەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ٢ گەریلا کە لە شاری وانی باکوری کوردستان گیانیان بەخت کردبوو، بە رێزەوە بە بەبیر هێنایەوە و لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە.

لێدوانەکە بەم شێوەیەیە:

"لە راگەیێنراوەکەی ١٣ی تشرینی یەکەمدا رامانگەیاندبوو لە گوندی توزەکێی سەر بە ناوچەی پاییزاوای شاری وان، لە ئۆپڕاسیۆنێکی بەرەبەیانی ١١ی تشرینی یەکەمدا شەڕێک روویدابوو لە ئەنجامدا ٢ لە هەڤاڵانمان کە بە قاڕەمانانە شەڕیان کرد، شەهید بوون. زانیاری لەسەر هەردوو هەڤاڵانمان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

هەردوو هەڤاڵمان ئارگەش و وڵات لە دوو شاری جیاوازی کوردستان لەدایک بوون و راستیی دوژمنیان لە نزیکەوە بینی. دوای ئەوەی بەشدار بوون بە ماوەیەکی کورت شارەزای پراکتیکی گەریلا بوون و لەو ناوچانەی کە گەرمترین شەڕی تیایدا روو دەدەن، خۆڕاگرییان کرد.

لە دژی سیاسەتی تەسلیمکردن کە دەسەڵاتیی فاشیستی ئاکەپە/مەهەپە بەرامبەر بە گەلی کورد پەیرەوی دەکات، هاڤاڵانمان خۆڕاگرییان کرد و بۆ بەدەستخستنی ئازادیی گەلەکەمان، قۆناغی گەورەیان بڕی.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری بەڕێزی هەردوو هەڤاڵی شەهیدمان ئارگەش و وڵات و گشت گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەیەن و بەڵێن دەدەین کە لەسەر بناغەی بەرخۆدانی شەهیدان، تا ئازادی گەلەکەمان بەدەست دێت، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت."

نازناو: ئارگەش چیا

ناوی تەواو: فورات فۆزکورت

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: ئایشە – شابەتین

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩- وان

.....................

نازناو: وڵات جیلۆ

ناوی تەواو: جیگەر ئاکدۆغان

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: سەبیحا - عەزیز

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩- وان

 

ز.ش