هەپەگە:لە ئیدر درۆنێکی کەشفی سوپای تورک خرایە خوارەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی چالاکییەکانی گەریلاو هێرشی داگیرکەران لێدوانێکی بڵاو کردەوە:  

"لە ٢٠ی تشرینی دووهەم، کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە ناوچەی کرێ کۆر-ی سەر بە شاری ئیدر هێزەکانمان درۆنێکی کەشفیان خستە خوارەوە.

فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد.

لە ٢٠ی تشرینی دووهەم کاتژمێر ١٠:٠٠ و ١١:٣٠ فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دۆڵی بۆتێی قەندیل و گەلیی گۆشین و چل چاری خواکورکیان بۆردومان کرن.

لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکە دا لە خواکورک ٤ هەڤاڵمان شەهید بوون. دواتر ناسنامەکانیان ئاشکرا دەکرێت."

ز.ش