هەپەگە لە بازید گورزی لە یەکەی شاراوەى سوپاى تورکیا دا
هەپەگە لە ناوچەى بازید لە پارێزگاى ئاگری گورزی لە یەکەی شاراوەى سوپاى تورکیا دا. لەو گورزەى گەریلادا ٢ سەربازى تورکیا کوژران و ٢ سەربازی تریش بریندار بوون.
هەپەگە لە ناوچەى بازید لە پارێزگاى ئاگری گورزی لە یەکەی شاراوەى سوپاى تورکیا دا. لەو گورزەى گەریلادا ٢ سەربازى تورکیا کوژران و ٢ سەربازی تریش بریندار بوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى چالاکیى هێزەکانى گەریلا لە بازیدی ئاگری لە دژی یەکەى شاراوەى سوپاى تورکیا راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:
هەپەگە لە بازید گورزی لە "یەکەی شاراوەى سوپاى تورکیا" وەشاند
"سوپاى کۆماری تورکیاى داگیرکەر ماوەیەکە لە هەرێمەکانى نێوان بنکەى سەربازیى سەرێکانی و گیوربولاک لە ناوچەى بازید لە پارێزگاى ئاگری لە رێگەى یەکە شاراوەکانیەوە دەستیکردووە بە بۆسە دانان.
هێزەکانمان ماوەیەکە چاودێریى ئەو یەکە شاراوانە دەکەن و لە چوارچێوەى هەڵمەتى سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیدا لە ٢٠ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨دا و لەکاتژمێر ٢٠:٣٠ دا لەو یەکە شاراوانەیان دا. گەریلا لە نزیکەوە گورزی لە یەکەی شاراوەى دوژمن وەشاند و بەو هۆیەوە ٢ سەرباز کوژران و ٢ سەربازی تریش بریندار بوون.
سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر دواى چالاکییەکە بە زرێپۆش دەستیکرد بە گولـلەبارانکردنى ناوچەکە و سەربازە کوژراو و بریندارەکانى بە ئامبولانس لە ناوچەکە دوورخستەوە.
لە چەلێ چالاکى: ژمارەى سەربازە کوژراوەکان روون نییە
هێزەکانمان لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیى شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری دا لە رۆژی ٢٠ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨دا لە کاتژمێر ٠٧:٢٠ دا لە دژی سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر لە شاخی کۆردینە لە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەنگەر و پەناگەکانى دوژمن کرایە ئامانج و گورزی قورسیان لێدرا، بەڵام ژمارەى کوژراوان و بریندارانى سوپاى تورکیا روون نەبووەتەوە.
هێزەکانى گەریلا لە سیدەکان لە سەنگەرەکانى سوپاى تورکیایان دا
لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیى دا هێزەکانمان هەر لەو رۆژەدا و لە کاتژمێر ١٥:٠٠ ا لە دژی سەربازانى دوژمن لە سەر شاخی لێلیکان لە هەرێمى برادۆست لە باشووری کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورزی قورس لە سەنگەرەکانى دوژمن درا، بەڵام ژمارەى سەربازە کوژراو و بریندارەکانی دوژمن روون نەبووەتەوە".
ر.م