هەپەگە: لە جولەمێرگ و لێلیکان ٦ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاشکرای کرد، لە ناوچەی چەلی-ی جولەمێرگ وهەرێمی لێلیکان-ی باشووری کوردستان ٦ سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە:

ڕۆژی دووشەممە  ٢٣٧ نیسان/٣ی گوڵان گەریلاکانمان  یەکێکێ سوپای تورکیایان کە لە ناوچەی دەشتان-ی چەلی-ی جولەمێری جێگیرکرابوون کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٣ سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران و٤ سەربازی دیکە بریندار بوون.

لە ئێوارەی ٢٢ی نیسان/٢ی گوڵان، گەریلاکانمان لە گردی لێلیکان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

لە ڕۆژی ٢٣ی نیسان/٣ی گوڵان کاتژمێر ١١ گەریلاکانمان لە دۆڵی عەلی درێژ-ی لێلیکان لە دژی سوپای توریا چالاکییان ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژران.