هەپەگە: لە حەفتانین سەربازێکی دوژمن کوژرا

هەپەگە رایگەیاند لە هەرێمی حەفتانین لە ئەنجامی چالاکیەکی قەناسبەدەستەکانیاندا سەربازێکی سوپای تورک کوژراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەدەپە لەو بارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

"لە ٢٤ی ئازاردا کاتژمێر ٧:٣٠ هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا کە لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە، لەدژی سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گردی کۆنفڕانس چالاکیەکیان ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا سەربازێکی دوژمن کوژراوە.

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک هێرشیان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. لەو چوارچێوەیەدا:

٢٢ی ئازار کاتژمێر ١٢:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکانی گۆڕەپانی شەهید کورتای سەر بە هەرێمی حەفتانینیان بووردۆمان کرد.

٢٣ی ئازار فڕۆکەکانی تورک لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ ١١:٣٠ گۆڕەپانی سیدا و ساجای هەرێمی زاپ، گردی جۆلەمێرگی مەتینایان بووردۆمان کردووە، هەروەها لە کاتژمێر ١٥:٣٠ دا ناوچەکانی شەهید کەندال و شەهید کورتای حەفتانینیان بووردۆمان کردووە.

بووردۆمانەکە هیچ کاریگەریەکی لەسەر هێزەکانمان دانەناوە."

ف.ق