هەپەگە: لە خواکورک ٩ سەرباز کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلا لە خواکورک لە داگیرکەرانیان داوە، ٩ سەربازی تورک کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە - HPG) ڕایگەیاند، لە دوو چالاکیدا ٩ سەربازی تورک کوژراو، هێرشەکانی سەر ناوچەکانی گەریلاش بەردەوامن.

ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"هێزەکانمان لەدژی هێرشەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی فاشیست کە لە دژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای دەستپێکردووە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیا، لە ١٤ی تشرینی یەکەم/٢٢ی ڕەزبەر لە ناوچەی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەدژی سوپای تورکیا چالاکیان کرد. لەو چوارچێوەیەشدا:

هێزەکانمان کاتژمێر ١٦:٢٠ لەدژی ئەو سەربازانەی لە گرێ شەهید بۆتان جێگیر بوون، چالاکییەکی نیشانەشکێنیان ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا سەربازێک کوژرا.

هێزەکانمان کاتژمێر ١٧:٣٠یش لەدژی سەربازانی تورک کە لە گردی شەهید شاهان جێگیر بوون چالاکییەکیان کرد. لەو چالاکییەدا کە لەنزیکەوە بە تووندی لە سەنەگەر و بنکەکە درا، چەندین سەنگەر و حەشارگە تێکشێندران و ئەوەندی ڕوون بوەوە، ٨ سەرباز کوژران.

یەکینەکانمان دوای چالاکییەکانیان بە سەلامەتی گەڕانەوەی بنکەکانیان.

شەڕی چەلێ

٧ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی شفرەزای هەرێمی چەلێی سەر بە جۆلەمێرگ، لەنێوان هێزەکانمان و سوپای داگیرکەری شەڕ ڕوویدابوو. لەو شەڕەدا ٣ هاوڕێمان هەتا دوا فیشەکیان بە قارەمانی شەڕیان کردبوو، شەهید بوون. دواتر ناسنامەکانیان بۆ ڕای گشتی دەخەینەڕوو.

هێرشی ئاسمانی

هێرشی فڕۆکە شەڕخوازەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر ناوچەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا:

لە ١٤ی تشیرینی یەکەم، فڕۆکەکان کاتژمێر ١٢:٠٠ ناوچەی گوندی شێخی هەرێمی گارایان بۆردومان کرد.

لە ١٥ی تشرینی یەکەم (ئەمڕۆ) کاتژمێر ٠٠:١٠ ناوچەی جیلۆی بچوک و ناوچەی شەهید ڕۆستەم-ی سەر بە هەرێمی زاپ، کاتژمێر ٠٨:٠٠ یش ناوچەی کەرکەر و ئەشکەفتی برینداران بۆمباران کراوە. هەمان ڕۆژ کاتژمێر ٠٥:٣٠ بۆمبارانی ناوچەی وەرخەلێ و باسیا-ی هەرێمی ئاڤاشین بۆمباران کران.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هاوڕێیانمان نەگەیشتووە."

ک-ش