هەپەگە: لە شڕنەخ ٥ تیمی تایبەت سزادران

هەپەگە رایگەیاند بۆ یادی ئەو گەریلایانەی کە لە هەنگاوی جەنگی حەفتانیندا شەهید بوون، لە ناوچەی قلەبانی شڕنەخ چالاکیان ئەنجامداوە و ٢ سەنگەر ڕووخێنراون و ٥ تیمی تایبەتیش سزادراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی ١٤ی تەموز لە ناوچەی قلەبانی شڕنەخ ڕاگەیەنراوی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانمان لەنێوان گوندەکانی ئوسیان و ئاقیرێی ناوچەی قلەبانی شڕنەخ، چاودریی تیمە تایبەتەکانی سوپای داگیرکەری تورکیان کرد کە لە هەرێمەکە دەستیان بە جموجووڵ کردبوو. یەکینەکانی دوژمن ١٤ی تەموز کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە گردی شەهید قارەمان لە لایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە نزیکەوە لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمندرا و لە ئەنجامدا ٢ سەنگەر و چادرێک لەناوبران، بە پێی زانیاری هەڤالانمان ٥ سەربازی تیمی تایبەت کوژراون. هێزەکانمان هەروەها لە وێستگەی تۆڕی ئەنتەرنێت و تەلەفۆنی هەمان گردیاندا و لە ئەنجامدا وێستگەکە لەکار کەوت. چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی هاوڕێکانمان ئەنجامدراوە کە لە هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لەدژی دوژمن بە قاڕەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون.

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک زاپ و خواکورکیان بۆردومان کرد

هەپەگە لەبارەی هێرشی ئاسمانیەوە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"١٦ی تەموز کاتژمێر ١٤:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی ئەشکەوتی بریندارانی هەرێمی زاپ و کوێستانەکانی ڕۆتێی ناوچەی گۆشینی هەرێمی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد.

بۆردومانەکە هیچ زیانێکی بۆ هێزەکانمان نەبوو."

ف.ق