هەپەگە: لە شەمزینان کۆنترا گەریلایەک سزادرا ولە سیدەکان ٢ سەرباز کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند کە لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە لەدژی سوپای تورکیا لە ناوچەی سیدەکان-ی باشووری کوردستان ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران ، لە شەمزینانیش کۆنتراگەریلایەک سزادرا.

 

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی و ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیای داگیرکەرلە باشوورو باکووری کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

' لە سیدەکان ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران'

لە ڕۆژی ٢٨ی ئەیلوول/٧ی ڕەزبەر لە کتژمێر١ بۆ ٣ی بەرەبەیانیدا فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا بە کەڵک وەرگرتن لە هیلیکۆپتەرگردی شەهید ڕۆزەرین-ی ناوچەی ئارێ-ی سیدەکانیانی باشووری کوردستانیان بە خەستی بۆردومان کرد. دوای ئەوبۆردومانانەی سوپای تورکیا لە ڕێگەی هێلیکۆپتەرەوە هێزەکانی خۆی گواستەوە بۆ هەرێمەکە دەستی کرد بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری.هێزەکانمان ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٧ بۆ ٠٧ :٣٠ خولەکدا لەدژی سوپای تورکیا چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا تا ئەو جێگەی پە پشتڕاستکراوەتەوە ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون. لە هەرێمەکە ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری بەردەوامە.

' لە جولەمێرگ کۆنتراگەریلایەک سزادرا'

هێزەکانمان ڕۆژی ٢٧ی ئەیلوول'٦ی ڕەزبەرلە ناوچەی شەمزینان-ی جولەمێرگدا بەکرێگیراوێک( کۆنتراگەریلا)-یان بە ناوی ئیرۆل تەکین سزادا. ئەو کەسە لە ساڵی ٢٠١٧ و٢٠١٨دا هاوکاری دوژمنی دەکرد وهێرشەکانی سوپای تورکیا لەناوچەکە کە بووە هۆی شەهید بوونی ٨ هەڤاڵی ئێمە و٢ ملیتانمان دەستی هەبووە. با ڕای گشتی بزانن کە هۆکاری سزادانی ئەوکەسە هاوکاری کردنی بۆ لەگەل دوژمن لەدژی گەریلاکانی ئێمە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان وەڵامی هەموو ئەو کۆنترایانە دەداتەوە کە لەدژی گەریلا کاردەکەن .

ئۆپەراسیۆنی ٢٤ی ئەیلوول/٣ی ڕەزبەرلە ناوچەی ماتێ-ی ئۆرەمار-ی گەڤەر-ی جولەمێرگ لە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوول/٤ی ڕەزبەربەبێ ئەنجام کۆتایی پێهات.

'هێرشی ئاسمانی'

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا ڕۆژی ٢٧ی ئەیلوول/٦ی ڕەزبەرلە کاتژمێر ٢٣:٥٠ خولەکدا لە وەرخەلەێ ناوچەی ئاڤاشین-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد."

ک-ش