هەپەگە: لە شەمزینان گورزی قورس لە هێزەكانی داگیرکەر درا
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاشکرای کرد له ههرێمی شهمزینان-ی باكووری كوردستان بە لانی كهم ٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاشکرای کرد له ههرێمی شهمزینان-ی باكووری كوردستان بە لانی كهم ٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، دەربارەی چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ڕۆژانی ڕابردوودا، زانیاری دا.
ههپهگه ڕایگهیاند:
١٦ی شوبات/٢٧ی ڕێبەندان، هێزەکانی ئێمە لەدژی سوپای تورکیا لە گردی کانی ڕەش-ی سەر بە ناوچەی شەمزینان-ی جۆلەمێرگ، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورزی قورس لە هێزەکانی دوژمن وەشێنرا، بەڵام ژمارهی کوژراو و برینداران ڕوون نهبووهتهوه.
کاتژمێر ١٢ی ڕۆژی ١٧ی شوبات/٢٨ی ڕێبەندان، هێزەکانمان جارێکی دیکەش ئهو گردهیان كرده ئامانج. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا، گورزی قورس لە سهنگهر، چادر و کەرەڤانەکانییان درا و سهنگهرێك و کەرەڤانێک بە تەواوەتی تێكدران. ئەوەندی لێی دڵنیا بووینەتەوە ٨ سەربازی دوژمن کوژراون. دوای چالاکییەکە به كۆپتهری سكۆرسكی و بە پشتیوانی كۆپتهری كوبرا، کوژراو و بریندارەکانی خۆیان لە هەرێمەکە گواستهوه. فڕۆکە جهنگییهكانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە کاتژمێر ١٦:٣٠ تا ١٨:٣٠ هەرێمەکانی کانی ڕەش، کۆردینە و سیرۆ-یان بۆمباران کرد.
کاتژمێر ١٣:١٠ی ڕۆژی ١٦ی شوبات/٢٧ی ڕێبەندان، هێزەکانی ئێمە لە دژی سهربازگهی «شكێر»ی سوپای تورکیا لە ناوچەی چەلێ-ی سەر بە جۆلەمێرگ، چالاکییەکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان بە توندی لە پەناگە و بیناکانی سهربازگهكهیان دا و زیانێكی زۆریان پێگهیاند. هەژماری کوژراو و برینداری دوژمن نەزانراوە.
١٤ی شوبات/١٥ی ڕێبەندان، سوپای تورکیای داگیرکەر لە ههرێمی گوندکرەمۆ-ی چیای جودیی شرناخ دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفرەوان کرد. ئێوارەی هەمان ڕۆژیش لە گردێکی هەرێمی شرناخ سوپای دوژمن خۆی جێگیر کرد. هەروەها بە كۆپتهر سەربازیان لە هەرێمەکانی بەسپین، گردی زەرینکێ و گردی زەرێ دابەزاند.
١٥ی شوبات، سوپای داگیرکەر، بەبێ ئەنجام لە هەرێمەکە کشانەوە.
ش. م