هەپەگە: لە لێلیکان و جولەمێرگ ٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاشکرای کرد کە گەریلاکانیان لە چۆارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێری شەهید ئاگری و شەهید پیرۆز لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا زنجیرە چالاکیان ئەنجامدا ولەو چالاکییانەدا ژمارێکی زۆر لەسەربازانی سوپای تورکیا کوژران.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە چۆارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێری شەهید ئاگری و شەهید پیرۆز لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا زنجیرە چالاکیان ئەنجامدا، هەپەگە لەم بارەیەوە ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە بەیاننامەکەی هەپەگەدا هاتووە:

لە لێلیکان ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون

هێزەکانی ئێمە لە چۆارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێری شەهید ئاگری و شەهید پیرۆز لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا زنجیرە چالاکیان ئەنجامدا.

لە ٤ی گوڵان کاتژمێر ١٠:٣٠ گەریلاکانمان لە دژی داگیرکەران لە گردی لێلیکانی چالاکییان ئەنجامدا . لەو چالاکییەدا هێزەکانمان گورزی سەختیان لە داگیرکەران دا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و سەربازێکی دیکە بریندار بوون.

لە جولەمێرگ بەگشتی ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

لە هەمان ڕۆژدا هێزەکانمان لە کاتژمێر ١١:٤٠ خولەکدا لە گردی دەشتان-ی ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژرا. دوای چالاکییەکەدا سوپای تورکیا ئەو هەرێمەی بە هاوەن کردە ئامانج.

لە کاتژمێر ١٤:٥٠ هێزەکانمان لەدژی سوپای دوژمن لە گردی عەلی شێر-ی گەڤەر-ی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا کوژرانی ٢ سەربازی سوپای تورکیا پشتراس بویەوە.

لە بدلیس شەڕلە ئارادایە

ل ٢٦ى نیسان/٦ی نەورۆز له‌ به‌دلیس سوپاى تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکى فراوانى ده‌ستپێکرد، لەو ئۆپراسیۆنەدا لە دەیان هێلیکۆپتەر و چەکی پێشکەوتوو کەڵکی وەر گرتووە،  و له‌ ئه‌نجامدا له‌نێوان گه‌ریلاکان و سوپاى تورکیای داگیر کەر شه‌ڕ ڕوویدا ، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا چه‌ندین سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژران.

لەو شەڕەدا هەڤاڵێی ئێمە بە ناوی تۆپراک  بۆ ئەوەی کە نەکەوێتە دەستی دوژمن  نارنجۆکێک بە خۆیدا دەتەقێنێتەوە و شەهید دەبێت.

ناسنامەی شەهید :

ناسناو: تۆپراک هاروون

ناووپاشناو: سەڤدا ئارڤەس

شوێنی لەدایک بوون" وان

ناوی دایک- باوک: نافیا- موحەمەد شاکر

شوێنی شەهید بوون: بدلیس- ٢٦ی نیسان