هەپەگە: لە چالاکییەکی گەریلا ٨ سەربازی تورک کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕییدا لە ئەبەخ لە داگیرکەرانیان دا.هەپەگە ڕایگەیاند، ئۆتۆمبیلێک تێکشکێندرا، ٨ سەربازیش کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، ١٧ی تشرینی یەکەم/ ٢٥ی ڕەزبەر گەریلاکان لە ناوچەی ئەبەخ-ی وان، لەدژی ئۆتۆمبیلێکی سوپای تورک لە جۆری GMC کە لەنێوان بنکەی سەربازی سارخسوو و کەڤرێ شام لە هاتوچۆ دابوو، چالاکییەکیان کرد. هەپەگە ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆتۆمبیلەکە بەتەواوی تێکشکێندراوە و ٨ سەربازیش کوژراون.

هەپەگە لە سەر بابەتەکە ئەو زانیارییانەی بڵاو کردەوە: "هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیی لە ئیالەتی سەرحەد بەردەوامە، کاتژمێر ٢٢:٠٠ی ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەم چالاکییەکیان لەدژی ئۆتۆمبیلێکی سوپای تورک لە جۆری GMC کە لەنێوان بنکەی سەربازی سارخسوو و کەڤرێ شام-ی سەربە ناوچەی ئەبەخ –ی وان لە هاتوچۆ دابوو. لەو چالاکییەدا کە لە نزیکەوە لە سەرباز و ئۆتۆمبیلەکە درا، ئۆتۆمبیلەکە بەتەواوەتی تێکشکێندرا، ٨ سەرباز کوژران و دوو سەربازیش بریندار بوون. سوپای تورک بۆ ئەوەی بریندارەکانی لە گۆڕەپانی شەڕ بکشێنێتەوە بە هاوکاری هەلیکۆپتەرەکان شوێنەکەی دایە بەر مووشەک، یەکینەکەمان کە چالاکیان کرد، بە بێ زیان گەڕانەوە بنکەکانیان".

ک-ش