هەپەگە: لە چەلی ولێلیکان ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

لە چۆارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ئاگری وشەهید پیرۆزدا ، گەریلاکانی هەپەگە لە چەلێ و لێلیکان، سوپای تورکیایان کردە ئامانج. بە پێی ڕاگەێندراوەکەی هەپەگە لەو چالاکییەدا ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژراوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە ڕێکەوتی ٣ی نیسان /١٣ی گوڵان لە هەرێمەکانی چەلێ و لێلیەکان ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە.

ڕاگەێندراوەکەی هەپەگە ئاوەهایە:

لە چۆارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ئاگری وشەهید پیرۆزدا ، گەریلاکانی هەپەگە لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا  زنجیرە چالاکییان ئەنجامدا.

گەریلاکانمان لە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەیانیدا سەربازانی سوپای تورکیایان لە گردی کوردێن-ی ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ کردە ئامانج.گورزی سەخت لە سەربازانی سوپای داگیرکەر درا، بەڵام بە هۆی سەختی شەڕەکەوە نەتوانرا ژمارەی کوژراوانی دوژمن بزاندرێت.

گەریلاکانمان لە دژی داگیرکەرانی تورکیا لەسەر گردی خەرەنگۆلێ-ی ناوچەی چەلێ چالاکییان ئەنجامدا. لە سێ قۆڵەوە هێرشی سەنگەرەکانی دوژمن کرا و لە ئەنجامدا ٣ خاڵی چاودێری تێکشکێندرا. ژمارەی کوژراوو بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە.

کاتژمێر ٨:٤٠ خەلەکی بەیانی هێزەکانمان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی عەلی درێژ-ی سەر بە لێلیکان-ی باشووری کوردستان لە ڕێگەی چەکی قەناس سەربازێکی سوپای تورکیایان کوژرا .

لە هەمان ڕۆژدا هێزەکانمان لە کاتژمێر ١:٣٠ خولەک بۆ ٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ لە ڕێگەی چەکی قەناسەوە دوو چالاکییان ئەنجامدا کە لەو چالاکییەدا ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.