هەپەگە: لە بارزان ١١ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕایگەیاند لە ئەنجامی چاکای گەریلاکانیان لە هەرێمی بارزان ١١ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی-هەپەگە دەربارەی هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیا بۆسەرهەرێم-ی بارزان-ی باشووری کوردستان و چالاکی گەریلاکانی ڕاگەیاندنێکی بڵاو کردەوە.

ڕاگەیاندنەکەی هەپەگە ئاوەهایە:

ڕۆژی ١٩ی نیسان/ ٣٠ خاکەلێوە لە کاتژمێر ٦:٣٠ بەرەبەیانیدا گەریلاکانمان لە هەرێمی بارازان-ی باشووری کوردستان لە نزیک گردی خوەدێ وگردی کووردان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیێکیان ئەنجامدا، لەو چاکاییەدا گوزری گران لە سەنگەرەکانی داگیرکەران درا و ٧ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

لەهەمان ڕۆژدا گەریلاکانی یەژا ستار لە کاتژمێر ٦:٤٠ لە گردی بەیرەق-ی هەرێمی بارزان لە دژی سوپای تورکیا چالاکیێکیان ئەنجامدا کە لەو چالاییەدا ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.