هەپەگە: لە سیدەکان و شرنەخ گورزی سەخت لەداگیرکەران درا

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاشکرای کرد کەلە ئەنجامی چالاکی هیزەکانیان لە باشووری کوردستان و سڵۆپی ٩سەرباز و٢ کۆنتراگەریلا کوژران. هەپەگە دەستنیشانی کرد کە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی جەنگیەکانی سوپای تورکیا ٣ گەریلا شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە ڕێکەوتی ٢٦ و٢٨ی ئەیلوول ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

' لە لیلیکان ٣ سەرباز کوژران'

هێزەکانی ئێمە لە چۆارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕانەی شەهید ئاگری وشەهید پیرۆزدا لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە باشووری کوردستان زنجیرەچالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چۆارچێوەیەدا هێزەکانی ئێمە ڕۆژی ٢٧ی ئەیلوول/٦ی ڕەزبەرلە گوندی شاپانێ-ی گردی لێلیکان-ی سیدەکان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٣ سەربازی دوژمن کوژرا.

'لەسیدەکان ٦ سەرباز کوژران و٥ سەربازی دیکە بریندار بوون'

ڕۆژی ٢٨ی ئەیلوول/٧ی ڕەزبەرلە نێوان کاتژمێرەکانی ٣ بۆ ٥ی دوانیوەڕۆ هێزەکانی ئێمە لە دۆڵی ئالێ-ی سیدەکان لەدژی یەکینەیەکی سوپای تورکیا کە خەریکی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بوون چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٦ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و٥ سەربازی دیکە برینداربوون. سوپای تورکیا دوای ئەو چالاکییە لە ڕێگەی هێلیکۆپتەرەوە کوژراو و بریندارەکانی خۆی لە ناوچەکە گواستەوە.

'لە سڵۆپی ٢ کۆنترا گەریلا کوژران و٤ کونترای دیکە بریندار بوون.'

هێزەکانی ئێمە لە جوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی شەهید ئامەد دەلال و شەهیدانی بەستایە لە بەرە بەیانی ٢٨ی ئەیلوول/٧ی ڕەزبەرلە گردی ئەزمان-ی نزیک گوندی بووبوون-ی ناوچەی سڵۆپی شەڕنەخ لە دژی کۆنتراگەریلاکانی سوپای تورکیاچالاکییەکیان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ٢ کۆنتراگەریلا کوژران و٤ کۆنترای دیکە برینداربوون. دوای ئەوچالاکییە سوپای تورکیا ناوچەکە تۆپباران کرد.

' لە ناوچەی ئاپی موسا ئۆپەراسیۆن'

بەرەبەیانی ٢٨ی ئەیلوول/٧ی ڕەزبەرسوپای داگیرکەری تورکیا بە هاوکاری یەکینە شاراوەکانی خۆی وفڕۆکەی سیخوڕی لە ناوچەی ئاپی موسا-ی سەربە لیجە-ی ئامەد ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان دەستپێکرد. ئۆپەراسیۆن بەردەوامە.

' لە هاوێلێ ٣ گەریلا شەهید بوون'

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە ئێمە لە ڕۆژی ٢٦ی ئەیلوول-ی ٢٠١٨ لە راگەیەنراوێکدا باسمان لەوە کردبوو کە لە٢٣ی ئەیلوول لە ناوچەی قەڵای یۆنس-ی هاوێلێ-ی سێرت سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەسپێکردووە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا بە هۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاوە ٣ گەریلای ئێمە بە ناوەکانی باهۆز، ڕۆژدا وتێکۆشین شەهید بوون.

ناسنامەی شەهیدەکان ئاوەهایە:


ناسناو: باهۆز ئارگەش
ناو و پاشناو: یونس ئارتێک

شوێنی له‌دایكبوون: ئامەد
ناوی دایك و باوك: فاتما- محمەد

شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سێرت - ٢٣ی ئەیلوول-ی ٢٠١٨

ناسناو: ڕۆژدا ڕۆژهەڵات
ناو و پاشناو: ڕێحان عەبدولازادە

شوێنی له‌دایكبوون: سەڵماس- ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ناوی دایك و باوك: ئەنارێ- فارس

شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سێرت - ٢٣ی ئەیلوول-ی ٢٠١٨

ناسناو: تێکۆشین ئاڤاشین

ناو و پاشناو: قەدری کێلچ

شوێنی له‌دایكبوون: هاتای
ناوی دایك و باوك: مریەم- ئەبووبەکر

شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سێرت - ٢٣ی ئەیلوول-ی ٢٠١٨

' هێرشی ئاسمانی'

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد.

لە ٢٧ی ئەیلوول لە کاتژمێر ٢٣:٣٠ خولەدا فڕۆکەکانی سوپای تورکیا  ناوچەی چەمچۆ-ی زاپ و گردی سونای متینایان بۆردومان کرد.

لە ٢٨ی ئەیلوول لە کاتژمێرەکانی ١٠ بۆ ١١ی پێش نیوەڕۆ فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا گردی زەندوورای ناوچەی مەتینای بۆردومان کرد. لەهەمان ڕۆژ و لە کاتژمێر ٢٣:٤٠ خەلەکدا ناوچەی مەرڤانیس-ی ئاڤاشین بۆردومان کرا.

لەو هێرشانەداهیچ زیانێک بەرهێزەکانی ئێمە نەکەوتووە.

ک-ش