هەپەگە: لەسیدەکان ٢٣سەربازی سوپای تورکیا کوژران، یەکێکیان فەرماندەیە

گەریلاکانی هەپەگە لە هەرێمی سیدەکانی باشووری کوردستان لەچەند چالاکی هاوکاتدا هێرشیان کردەسەرسوپای داگیرکەری تورکیا، لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٢٣سەربازی سوپای تورکیا کوژران کە یەکێکیان فەرماندەیەکی سەربازییە.

ناوەندی ڕاگەیاندی هەپەگە لەڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان ڕۆژی ١٦ی ئادار لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیی هاوکاتیان ئەنجامداوە.

هەپەگە ڕایگەیاند، " لە ڕۆژی شەممە ١٦ی ئادار لە کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەکی بەیانی  گەریلاکانی لەباشووری کوردستان، لەگردی کەڤورتێ وعەڵی درێژ-ی لێلیکان-ی سیدەکانی باشووری کوردستان لەیەک کاتیدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە."

گەریلاتیڤی ڤیدیۆیی ئەوچالاکییەی بڵاوکردووەتەوە. لە ڤیدیۆکەدا دەبینرێت کە گەریلاکانی هەپەگە هەتا ژێرسەنگەرەکانی دوژمن چوونە وچالاکی دەکەن.

ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە دەربارەی ئەوچالاکییە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی:

" هێزەکانمان لەچوارقۆڵەوە لە گردی کەڤورتێ گورزی سەختیان لەدوژمن وەشاند. گەریلاکانمان کە بەشێوازێکی فیدایی خۆیان گەیاندە سەنگەرەکانی دوژمن، ١٠ سەنگەریان بەتەوای کۆنتڕۆڵکرد و تێکیان شکاند، لەوچالاکییەدا فەرماندەیەکی سەربازیی و ٢٢سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران و ١٠سەربازی تریش برینداربوون.

 گەریلاکانمان سەنگەر وحەشارگەکانی دوژمنیان لەلێلیکان و عەلی درێژ کردەئامانج، چەندین سەنگەر تێکشکان، بەڵام بەهۆی قورسی شەرەکەوە ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە.

دوای چالاکییەکە سوپای تورکیای داگیرکەر بەهەلیکۆپتەر وفڕۆکەی جەنگی گردی کەڤورتێ، چەمی لۆلانێ. چەمی خواکورک، دۆڵی فاخیر و لێلکێ-یان بۆردومانکرد و کوژراوەکانی خۆیان بەهەلیکۆپتەرگواستەوە بۆ شەمزینان.

لەوچالاکییەدا ٥گەریلای قارەمانی ئێمە شەهید بوون،کە دواتر ناسنامەکانیان بۆ گەلی خۆمان ئاشکرادەکەین.

میدیاکانی تورکیا پێچەوانەی دەکاتەوە

میدیاکانی شەڕی تایبەتی تورکیا هەمووڕاستییەکان پێچەوانەدەکاتەوە، و دەلێت کە لەکاتی ئۆپەراسیۆنی ئەوان شەڕ ڕوویداوە و لەلایەکی ترەوە دەڵێت، ژمارەی کوژراوەکانمان کەمن و هەوڵ دەدات کە ژمارەی کوژرانی گەریلاکانی زۆرترنیشان بدات.

ئەو چالاکییە چالاکییەکی وەهایە کە گەریلاکانمان بەشێوەیەکی هاوکات لەچەند شوێنەوە سەنگەر وبنکەکانی سوپای داگیرکەری تورکیایان کردەئامانج و باگەلەکەمان ئاگایان لە هەواڵی ناڕاست و درۆیی میدیاکانی تورکیا بێت.

لەئاگری چالاکی؛ سەربازێک کوژرا

لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی سەرفەرازییدا کە لەئیالەتی سەرحەد بەردەوامە، ڕۆژی ١٦ی ئادار کاتژمێر ٢١:٠٠، لەناوچەی بازیدێ-ی ئاگری لەدژی قەرەقۆڵێکی  سەربازی سوپای تورکیا چالاکیی ئەنجامدرا، لەوچالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا."

ک-ش