هەپەگە: لەشەمزینان وسێرت ٤سەرباز و کۆنتراگەریلایەک کوژران

گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار لەناوچەی شەمزینان-ی جولەمێرگ و ناوچەی بەروارێ-ی سێرت لە دژی سەربازانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا. هەپەگە ڕایگەیاند کە لەئەنجامی ئەوچالاکییانەدا ٤سەربازی تورک و کۆنتراگەریلایەک کوژرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

'لە شەمزینان ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تێکشکا، کۆنتراگەریلایەک کوژرا'

"هێزەکانی ئێمە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕانەی شەهید باگەر و شەهید ڕوونیا لە ڕۆژی ١٨ی ئاب/٢٧ی گەلاوێژ لە کاتژمێر ١٧:٠٠ لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر کە لە گردی کەلەبە کە خەریکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی بووە بۆ بارەگای سەربازی دوورێ-ی ناوچەی شەمزینان-ی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییە ئۆتۆمبیلەکە تێکشکا و کۆنتراگەریلایەک کوژرا.

'لەناوچەی بەڕوارێ-ی سێرت ٤سەربازی سوپای تورک کوژران'

هێزەکانی یەژاستا لەچوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەکردنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگارگەڤەر لە ڕۆژی ١٩ی ئاب/٢٨ی گەلاوێژدا لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەکدا لە ناوچەی بەڕوارێ-ی سێرت لە دژی کاروانێکی سەربازی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا

لە ئەنجامی ئەوچالاکییەدا ئۆتۆمبیلێکی سوپای تورک تێکشکا و ٤سەربازی تورک کوژران. هێزەکنای ئێمە دوای ئەوچالاکییە بە سەلامەتی گەڕانەوەبۆ شوێنەکانی خۆیان.

'ناسنامەی گەریلایەکی شەهید ئاشکراکرا'

لە ڕاگەیەنراوەکەی ڕۆژی ١٩ی ئاب/٢٨ی گەلاوێژ ئێمە ڕامانگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ڕۆژی ١٤ی ئاب،٢٣ی گەلوێژدا گەریلایەکی ئێمە لەناوچەی چەمچێ-ی سەر بە کاخزمان-ی قەرس شەهید بوو.

ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدمانە بەم شێوەیە:

ناسناو: دژوار ڕێزان

ناو و پاشناو: حیسمەت دێنچ

شوێنی لەدایكبوون: مووش

دایك- باوک: ئایتەن - موزەفەر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی ئابی ٢٠١٩/ ٢٣ی گەلاوێژ/ قەرس

هەپەگە ڕایگەیاند کە هەڤاڵ دژوار ڕێزان لە ساڵی ١٩٩٥ لە شاری مووش-ی باکووری کوردستان لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بووە. و وەک هەموو گەنجانی کوردستان لەدژی دەسەلاتی قڕکەر و داگیرکەری تورک ڕاپەری و لە ساڵی ٢٠١٤ بەشداری ناوڕیزی گەریلای ئازادی بوو.

لەکۆتاییدا هەپەگە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هەموو گەلی کورد کردووە و بەڵینی درێژەدان بە رێبازی شەهیدانیان دووپات کردەوە."

ک-ش