هەپەگە:لەچەلێ گەریلایەک شەهید بوو

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند کە لە شەڕی ١٤ی تەشرینی یەکەم لە ناوچەی چەلێ-ی گەریلایەکی هەپەگە شەهید بووە. هەپەگە ناسنامەی گەریلا شەهیدەکەی راگەیاند.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ئاشکرای کرد کە لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ گەریلایەک شەهید بووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتوو: لە رێکەوتی ١٤ی تەشرینی یەکەم هێزەکانمان لە دۆڵی چەپەری شێخا لە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ لەکاتێکدا خەریکی چالاکی وکاری ڕۆژانەی خۆیان بوون، سوپای داگیرکەری تورکیا ناوچەکەی بۆردومانکرد. لەئەنجامی ئەوبۆردومانانەداهەڤاڵێکی ئێمە باناوی بلەند قامیشلو شەهیدبوو.

ناسنامەى هەڤاڵە شەهیدەکەمان

نازناو: بلەند چیا

ناو و پاشناو: برووسک ئیبراهیم

شوێنى لە دایکبوون: قامیشلو

ناوی دایک وباوک: سدیقە- ئیبراهیم

کات و شوێنى شەهیدبوون:جولەمێرگ/ ١٤ی تشرینى یەکەم ٢٠١٨

هێرشی ئاسمانی

لە ڕێکەوتی ٢٦ی تەشرینی یەکەم لەکاتژمێر ٠٥:٠٠ فڕۆکەجەنگیەکانی سوپای تورکیا گەلی عەلی درێژی سیدەکان-ی باشووری کوردستانی بۆردومانکرد.

ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ فڕۆکەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرگردی سلێمان-ی ناوچەی ئاڤاشین-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد. تائیستا زیانەکانی ئەوبۆردومانانە نەزانراوە.

ک-ش