هەپەگە، لە کانی ڕەش ٧ سەربازی تورکیا کوژران

ناوەندی ڕاگەیاند وچاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە ؛هەرێمی کانی ڕەش-ی شەمزینان لە چالاکیێکدا ٧ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، لە سەر چالاکی ئەمڕۆی گریلاکانی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی شەمزینان ئەنجامیان داوە ڕاگەیاندنێکی بڵاو کردەوە؛

لە ٢١ی شوبات/٢ی ڕەشەمە لە کاترمێر ٧.٣٠ خولوکی بەیانی لە نێوان گردەکانی کانی ڕەش و کوردینێ-ی ناوچەی شەمزینانی جولەمێرگ ، گریلاکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجام دا، لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٧ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

دوای چالاکییەکە سوپای تورکیا بە هێلیکۆپتەر کوژراوو بریندارەکانی خۆی لەناوچەکە گواستەوە